فەرماندەی سێنتکۆم: ئێمە بەدوای ناکۆکی لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێین

پێنجشەممە 25 ئاب 2022 - 11:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=16534

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کاردانەوەی بەرامبەر ئاڵوگۆڕی تەقەی نێوان سوپای ئەم وڵاتە و گروپە خۆڕاگرییەکان لە دێرەزووری ڕۆژھەڵاتی سووریا نیشان دا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، جەنەراڵ مایکڵ کوریللا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، (CENTCOM) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئێمە لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەین.

ناوبراو وتیشی: ئێمە كۆمەڵێک توانای تەواومان هەیە بۆ كەمكردنەوەی هەڕەشەكان لە سەرتاسەری ناوچەكە، متمانەی تەواومان بە تواناکانمان هەیە بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانمان و هاوبەشەكانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی هێرشەكان.

فه‌رمانده‌ی سێنتکۆم ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا به‌ دوای ناکۆکی لەگەڵ ئێراندا ناگه‌ڕێت، بەڵام به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستن و به‌رگریکردن له‌ گه‌له‌که‌مان.

لەم بارەیەوە، سوپای ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، کە لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەکانی ئەو وڵاتە لە کێڵگە نەوتییەکانی کۆنکۆ و ئەلعومەر لە دێرەزووری سووریا، چەند سەربازێکی ئەمریکی بریندار بوون.

شایانی باسە چەند کاتژمێرێک دوای ئەم هێرشە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند ئامانجێکیان لە دەوروبەری شارەکانی “ئەلمەیادین” و “ئەلقوریە” لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کردە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *