تەقینەوە لە سەنعا، هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل یان گواستنەوەی سەرنەکەوتووی مووشەک؟

چوارشەممە 24 ئاب 2022 - 21:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=16517

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئەڤیڤ کۆخاڤی، فەرماندەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، قسە و باسەکانی سەبارەت بە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن بەهێزتر کردووە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵە نافەرمییەکانی میدیا زایۆنیەکان سەبارەت بە هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە شاری سەنعا، سەرۆک ئەرکانی ئەم ڕژێمە، ئەڤیڤ کۆخاڤی، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر وڵاتێکی دیکە (پێدەچێت یەمەن) هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەم دواییەی ئەم رژێمە دژی گروپی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە غەززە پشتڕاست کردەوە. کۆخاڤی لە میانەی کۆنفرانسێکی سەربازیدا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەبێ ئەوەی باسی وردەکاری هێرشەکە بکات رایگەیاند، کە سوپای ئیسرائیل لە کاتی ململانێی ئەم دواییەدا لەگەڵ جیهادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە، ئۆپەراسیۆنێکی لە وڵاتێکی دیکەش ئەنجامداوە.

ئاماژه‌ گوماناوییەکانی کۆخاڤی وایكردووه‌ قسه‌ و باسەکان سه‌باره‌ت به‌ سروشتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بنكه‌ی ئه‌لحه‌فا له‌ نزیک چیای نۆقم لە ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سەنعای پایتەختی یەمەن له‌ ٧ی ئاب، بە ئاراستەی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بڕوات، بە شێوەیەک کە له‌م دواییانه‌دا میدیاکانی زایۆنی شەڕێکی دەروونی قورسیان لە دژی ئەنساروڵڵا دەستیپێکردووە. هێرشی میدیایی دژ بە خۆڕاگری لە یەمەن بە هاوكاریی میدیاكانی سەر بە هاوپەیمانی سعوودیە بووە و ئەم میدیایانە بانگەشەی ئەوەیان کردووە شەش راوێژکاری ئێرانی و حزبوڵڵای لوبنان لە ئەنجامی تەقینەوەی مووشەكەکانەی ئێران لە کاتی تاقیکردنەوە کوژراون.

دەسەڵاتدارانی ئەنساروڵڵا کاردانەوەی فەرمییان بەرامبەر بەم هەواڵە نیشان نەداوە و بەشێک لە میدیاکانی یەمەن لەناوبردنی تەقەمەنی کۆنیان وەک هۆکاری تەقینەوەکە باس کردووە. بەگشتی تا ئێستا وردەکاریی جێی متمانە لەم تەقینەوەیە بڵاونەکراوەتەوە و تا میدیاکانی ئەنساروڵڵا ڕوونکردنەوەیەک لەم بڵاونەکەنەوە، بانگەشەی میدیاکانی عەرەبی و زایۆنی جێی متمانە نییە.

لە ئەگەری ڕاستی هەواڵی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا، ئەم بزووتنەوەیەی یەمەنی چەندین بژاردەی بۆ وەڵامدانەوەی زایۆنیستەکان لەبەردەستدایە، لەوانە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل لە دەریای سوور، بنکەی هەواڵگری ئیسرائیل لە ئێریترە (لە چیای ئێمبا سوڤیرا)، بنکە هاوبەشەکانی ئیمارات و ئیسرائیل لە نیمچە دوورگەی سۆکۆتری و هتد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *