پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢

چوارشەممە 24 ئاب 2022 - 15:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=16511

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤ فەلەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون.

– تەلەڤزیۆنی رزێمی زایۆنیستی ئەگەری سەفەری بەرپرسی شاباک بۆ میسر و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕاگەیاند.
– کەناڵی ١٢ی تەلەڤزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئەم ڕژێمە، “شاباک”، هۆشدارییان داوەتە مەحمود عەباس، بەرپرسی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی فەلەستینییەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کنێست.
– لە ٢٣ی ئاب، “محەممەد عەڕایشە” گەنجێکی فەلەستینی دانیشتووی شاری نابلوس کە دوو هەفتە لەمەوبەر لە هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەم شارە بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
– وتەبێژی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کاروباری ئەمنی یەکێتی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم یەکێتیە بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی ئەو دامەزراوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی فەلەستین کە ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەگرن.
– نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە داوای لێکۆڵینەوەی تۆکمە لە تیرۆری شیرین ئەبوعاقلە، ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی کرد کە لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی تەقەی لێکرا.
– لە ٢٢ی ئاب، میدیاکانی عیبری هەواڵی کۆچی دوایی شالۆم کۆهین، ڕابی توندڕەوی زایۆنیست و ڕێبەری حیزبی شاس لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا بڵاوکردەوە.
– لە ٢١ی ئاب، پاسێک کە دانیشتوانی زایۆنیستی هەڵگرتبوو، لە نزیک گوندی سێلواد لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، لە کەرتی ڕۆژئاوا، لەلایەن هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینەوە تەقەی لێکرا. ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
– خەلیل عەواودە، بەندکراوێکی فەلەستینی، سەرەڕای هەڵپەساردنی دەستبەسەرکردنی کاتیی، هێشتا سوورە لەسەر بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی تا ئازادکردنی.
– بە گوێرەی میدیاکانی فەلەستین، ٧٢٣ بەندکراوی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ژێر دەستبەسەرکردنی کاتیدان، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە زۆرترین ژمارەی دەستبەسەری کاتیی فەلەستینیەکانە.
– لە ٢٣ی ئاب، گەنجانی فەلەستینی لە دەروازەی شارۆچکەی بەیت ئەمر لە باکووری شاری ئەلخەلیل ئاگریان لە بورجێکی چاودێری سوپای رژێمی زایۆنیستی بەردا.
– بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس جارێکی دیکە جەختی لە دژایەتی توندی خۆی بۆ هەموو ڕێگاکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
– بێنی گانتز وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرەو ئەمریکا بەڕێبکەوێت.
– لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤ فەلەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون.
– لە ٢٣ی ئاب، مەحمود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کە سەردانی توركیای كرد، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئەم وڵاتە كۆبووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *