هێرشی ئاسمانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر چەند ئامانجێکی لە پارێزگای دێرەزوور
ناوەندی هێزەکانی ئەمریکی لە رۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هێرشی ئاسمانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر چەند ئامانجێکی لە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ٢٣ی ئاب، بە فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە هێرشێکی ئاسمانیدا هێرشیان كردە سەر چەند ئامانجێک لە پارێزگای دێرەزور لە سووریا. بەپێی راگەیێندراوی ناوەندی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم)، ئەم ئامانجانە تایبەت بەو هێزانە بووە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت و لە میحوەری خۆڕاگرین.
بەپێی بەیاننامەکەی سێنتکۆم، ئەم هێرشە لە وەڵامی هێرشی هێزەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ١٥ی ئاب ئەنجامدراوە و پێویست بوو ئەو هێرشانە بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی ئەمریکا ئەنجام بدرێت. ئەمریکا بەدوای ململانێدا ناگەڕێت، بەڵام بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە هێزەکانی.
شایانی باسە لە ١٥ی ئابدا، بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکی لە پارێزگای حومسی سووریا بە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج. سهرچاوهیهكی ئاگادار بە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام ڕایگهیاند كه ئهم هێرشه له لایهن گروپی “خۆڕاگری نێودهوڵهتی” ئهنجام دراوه و فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكان به وردی ئامانجهکانیان پێكاوە.
لێدوانەکان