بە ئامانج گرتنی کەشتییەکی جەنگی ئیسرائیلی لەلایەن حەماسەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، کە کەشتییەکی جەنگیی “ئیسرائیلی” لە کەنارەکانی غەززەی کردۆتە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، کە کەشتییەکی جەنگیی “ئیسرائیلی” لە کەنارەکانی غەززەی کردۆتە ئامانج.
دوای ڕووداوەکە، ڕژێمی ئیسرائیل دانی بەوەدا نا، کە کەشتی جەنگی سوپا لەلایەن بەرخۆدانی فەلەستینەوە کراوەتە ئامانج و کەتیبەکانی ئەلقەسام ژێردەریاییەکی بەکارهێناوە بۆ بەئامانجگرتنی ئەو کەشتیە، بەپێی راگەیەندراوی زایۆنییەکان ڕووداوەکەش هیچ قوربانییەکی لێنکەوتووەتەوە.
ڕۆژنامەکە یدیۆت گوتی: ” کەتیبەکانی ئەلقەسام کەشتییەکی جەنگی هێزە دەریاییەکانی ئیسرائیلی بە ژێردەریاییەکی ئینتحاری لە دەریای غەزە کردوەتەوە ئامانج.
بە ئامانج گرتنی کەشتی جەنگی ئیسرائیلی بابەتێکی نوێیە، کە بۆ یەکەم جارە لەلایەن گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی ئەنجام دەدرێت. گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی هۆشداریان داوەتە زایۆنیستەکان، لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر غەززە، دەبێت چاوەڕێی شتی نوێ تر لەلایەن بەرەی خۆڕاگری بن.
لەو بارەیەوە کەتیبەکانی ئەلقەسام بانگەشەی ئەوەی کرد کە کەشتییەکی جەنگی ئیسرائیلی لە کەنارەکانی غەزە بە چەندین ڕۆکێت کردۆتە ئامانج.
لێدوانەکان