دزینی ٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی یەمەن بە کەشتییەکی زەبەلاح

شەممە 20 ئاب 2022 - 13:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=16355

ئاژانسی فەرمی یەمەن بڵاویکردەوە، کەشتییەکی زەبەلاح نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری تاڵان کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئاژانسی هەواڵی فەرمی یەمەن (سبأ) ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، کە لەم دواییانەدا کەشتییەک دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی لە پارێزگای “حەزەرمەوت” (ڕۆژهەڵاتی یەمەن) تاڵان کردووە.

ئەو سەرچاوە ئاماژەپێکراوە ڕایگەیاندووە کە کەشتی زەبەلاحی “MARAN CANOPUS” (بە ئاڵای یۆنانەوە) کە ڕۆژی پێنجشەممە بەندەری “ئەلزەبە” لە پارێزگای حەزەرمەوت بەجێهێشتووە، نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی یەمەنی بردووە.

ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم کەشتییە زەبەلاحە لە ٦ی ئاب گەیشتووەتە بەندەری ئەلزەبە و نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی یەمەنی بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بارکردووە.

ئاژانسی هەواڵی “سبأ” بە پشتبەستن بە داتای ئەو ماڵپەڕانەی کە لە بواری دۆزینەوەی جوڵەی کەشتییەکاندا چالاکن، ڕایگەیاندووە کە ئەم کەشتییە بۆ دابەزاندنی بارەکەی چووەتە بەندەری “ڕیژائو”ی چین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *