گرنگترین هەواڵەکانی ١٧٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢

هه‌ینی 19 ئاب 2022 - 23:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=16325

پاشماوەی فڕۆکەیەکی جەنگی سو-٣٠ ئێس ئێمی ڕووسی بە ژمارە RF-81771 دۆزرایەوە. بەپێی سەرچاوە ئۆکراینییەکان، ئەم شەڕڤانە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا لە لایەن بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا لە نزیک ئیزیۆم لە پارێزگای خارکیڤ خراوەتە خوارەوە.

سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێکی ئیسکاندەر هێرشی کردە سەر ناوچەی سنۆڤیانسکی لە شاری خارکیڤ. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ڕووسیەکان، لەم هێرشەدا مووشەکەکانی ڕووسیا شوێنی زرێپۆش و تەقەمەنی سوپای ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

– کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا: گواستنەوەی غاز لە ڕێگەی بۆریی “نۆرد ستریم”ەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ٣١ی ئابەوە تا ٢ی ئەیلول بەهۆی چاککردنەوەی ڕادەگیرێت.

– وێنەکانی میحوەری باخموت لە باکوری پارێزگای دۆنێتسک. تەقەی تۆپخانەکان و هێرشی ئاسمانی لە نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و هێزەکانی ڕووسیاش خەریکی ئامادەکارین بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر شاری باخموت.

سیستمی بەرگری ئاسمانی سوپای روسیا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئۆکرانیایان لە ئاسمانی ناوچەی ئۆپاتۆریا لە رۆژئاوای نیمچە دوورگەی کریمە لەناوبرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *