سەید حەسەن نەسروڵڵا: سنوورە دەریاییەکان و کاریش و مافەکانی لوبنان هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانەوە نییە/هێرش بۆ سەر سەلمان ڕوشدی لەناو جەرگەی ئەمریکا ڕووداوێکی زۆر گرنگ بوو

هه‌ینی 19 ئاب 2022 - 22:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=16322

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکی ڤیدیۆکۆنفڕانسدا لە میانەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی “جنتا” ڕایگەیاند کە ڕەنگە ئەمریکا و ئیسرائیل بیانەوێت هەندێک شت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ببەستنەوە، بەڵام ئێمە هیچ شتێکمان نییە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیەوە ببەستینەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتاری ڕۆژی هەینیدا ئاماژەی بە بڕیاری مێژوویی ئیمام خومەینی لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ ناردنی هێز بۆ لوبنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی رژێمی زایۆنیستی کرد و وتی: ئێران لەو ڕۆژانەدا لە بەرەیەکی هەزاران کیلۆمەتری دا لە دژی سەدام کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتە عەرەبیەکانی کەنداوی فارسەوە پشتیوانی دەکران بوو، بەڵام ئیمام خومەینی فەرماندە سەربازییەکانی بۆ یارمەتیدانی لوبنان و سووریا لە دژی زایۆنیستەکان نارد، و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش بۆ یارمەتیدانی لوبنان لە دژی هێرشی ئیسرائیل هاتە ناو جنتاوە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژەدان بە بارودۆخی لوبنان لە ساڵی ١٩٨٢ وتی: لە ساڵی ١٩٨٢ دوای هێرشی ئیسرائیل، ئەگەرێکی بەهێز هەبوو کە ئەم هێرشە بۆ هەموو ناوچەکانی لوبنان تەشەنە بکات و دیمەشق گەمارۆ بدرێت. لەو ڕۆژانەدا ئیمام خومەینی بڕیارێکی مێژوویی گەورەی دا و ژمارەیەک هێزی ڕەوانەی سووریا کرد.

ناوبراو لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە “کەمپی جنتا لە هەموو گەنجانی ناوچەکانی لوبنانی تێدا بوو”، زیادی کرد: یەکەم لەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە یەکەم خولی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە کرد، سەید عەباس موسەوی و ژمارەیەکی زۆر لە شەڕڤانان بوون.

سەید حەسەن نەسڕوڵڵا پیرۆزبایی و سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی ئیبراهیم ئەلنابلوسی و شەهیدانی دیکەی کەرتی ڕۆژئاوای کرد کە لە ڕێگای ئازادیدا شەهید بوون.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە سنوورە دەریاییەکان و کاریش و مافەکانی لوبنان هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانەوە نییە و ڕوونی کردەوە: ڕەنگە ئەمریکا و ئیسرائیل بیانەوێت هەندێک شت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانەوە ببەستنەوە، بەڵام ئێمە هیچ شتێکمان نییە بەو رێککەوتنەوە ببەستینەوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی لە درێژەدان بە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی ڕاستەقینە لە لوبنان کرد و زیادی کرد: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت یان نا، ئەگەر لوبنان ئەوەی دەیەوێت بەدەستی نەهێنێت، دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات.

سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت چاو لەسەر کاریش و سنوورەکانی لوبنان لەگەڵ فەلەستینی داگیرکراودا بێت و کات زۆر کورتە بۆ نێوەندگیری ئەمریکییەکان.

ناوبراو داواشی لە بەردەوامی چاودێریكردنی کاریش و سنوورەكانی لوبنان لەگەڵ فەلەستینی داگیركراو کرد و وتی: چەند رۆژێكی تر شاهیدی دەستكەوتێكی گرنگ دەبین كە پەیوەندی بە پرسی سنوورە دەریاییەكانەوە هەیە و پەیوەندی بە پرسی رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێرانەوە نییە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان هەروەها باس لە پرسی هێرشی سەر سەلمان ڕوشدی کرد و ڕایگەیاند، هێرش بۆ سەر سەلمان ڕوشدی لەناو جەرگەی ئەمریکا ڕووداوێکی زۆر گرنگ بوو، بەڵام پێویستمان بە هەندێک زانیاری و داتا هەیە بۆ ئەوەی هەڵوێستمان لەسەر ئەم بابەتە هەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *