ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٧ی ٥ی ٢٠٢١ + وێنە و ڤیدیۆ

سێشەممە 18 ئایار 2021 - 01:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=1615

ئاماری شەهید و بریندارەکانی کەرتی غەزە بەرزبوویەوە بۆ ٢٠٠ شەهید (٥٩ منداڵ و ٣٥ ئافرەت) و ١٣٠٥ بریندار.

– کردنە ئامانجی بیناکان و باڵەخانەکانی کەرتی غەزە لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە بەردەوامە

– کەوتنە خوارەوەی ڕۆکێتێکی هێزەکانی بەرخۆدان لە نزیک نتیفوت لە ڕۆژهەڵاتی غەزە

– فەلەستینیەک بە ئۆتۆمبێل هێرشی کردە سەر چەند سەربازێکی رژێمی زایۆنی لە لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین.

– بۆردومانی کارخانەی فومکو لە باکوری غەزە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە.

– فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل تە کاتژمێر ١٠ بەیانی زیاتر لە ٦٠ جار هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر کەرتی غەزە ئەنجام داوە. ئەم هێرشانە گەڕەکەکانی ئەلشوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی غەزە، ئەلهەوا لە باشوری غەزە، شاری رەفەح و ناوچەکانی دیکەی کەرتی غەزەی کردوەتەوە ئامانج.

– عەبدولفەتاح سیسی لە بەردەوامی هەوڵەکانی میسر بۆ بەرپاکردنی ئاگربەست لە نێوان رژێمی زایۆنیستی و فەلەستینیەکان هەواڵی دایەوە.

– سەرایا ئەلقودس چەندین ڕۆکێتی ئاراستەی سديروت، نتیفوت و ناوچەکانی دیکەی نزیک لە کەرتی غەزە کردەوە.

– هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی رابردووی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە

– بۆردومان کردنی کارگەیەک لە ناوچەی پیشەسازی باکوری کەرتی غەزە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە.

– کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای غەزە: زیانە سەرەتاییەکان کە بەر تۆڕی دابەشکردنی کارەبای غەزە گەیشتووە نزیکەی ٨ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت. ئێمە داوای فشاری نێودەوڵەتی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنستی دەکەین بۆ هاوردەکردنی سووتەمەنی بۆ کەرتی غەزە. ئەو سوتەمەنیەی ماوەتەوە تەنیا بەشی چەند ڕۆژێکی تر دەکات، دوای ئەوە لەبەر نەمانی سوتەمەنی، کارەباش دەبڕدرێت.

– سوپای رژێمی ئیسرائیل: لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان، درۆنەکانی سوپا بە شێوەی چڕ خەریکی فڕینن. درۆنەکان چاوەکانی ئێمەن لەسەر زەوی.

– بۆردومانەکانی شەوی رابردووی غەزە

– کەتیبەکانی ئەلقەسام لە هێرشێکی ئەو هێزانە بۆ سەر کەشتیەکی جەنگی ڕژێمی زایۆنستی لە کەنارە ئاوییەکانی غەزە هەواڵی دایەوە.

– سەرایا ئەلقودس چەند ڕۆکێتی ئاراستەی شارۆچکەکانی اسدود و هرتسیلیا لە باکوری تەلئەبیب کردەوە.

– لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی ڕۆکێتەکانی هێزەکانی بەرخۆدان لە شارۆچکەی اسدود، ٨ زایۆنی برینداربوون.

– لە ئەنجامی بۆردومانی باڵەخانەکانی دەوروبەری بنکەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە، چەند فەلەستینی شەهید و بریندار بوون.

– ئاماری شەهید و بریندارەکانی کەرتی غەزە بەرزبوویەوە بۆ ٢٠٠ شەهید (٥٩ منداڵ و ٣٥ ئافرەت) و ١٣٠٥ بریندار.

– ڕۆیتەرز : دیداری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی و بەرپرسانی میسر لەسەر ناکۆکیەکانی فەلەستین و غەزە.

– ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایۆنیستەکان: سوپا ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم داوا لە زایۆنیەکانی تا دووری چوار کیلۆمەتری کەرتی غەزە کردووە تا دەستبەجێ بچنە پەناگەکانەوە و تا ئاگاداری زیاتر نەڕۆنە دەرەوە.

– میدیاکانی عیبری رایانگەیاند، کە نەتانیاهۆ و گانتز بەم زووانە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخەکە ئەنجام دەدەن.

– نوێنەری حەماس لە ئێران لە پەیامێکدا سوپاسی میدیا و ڕۆژنامەوانانی ئێرانی کرد بۆ پشتگیری کردنیان لە بەرخۆدان و گەلی فەلەستین.

– حیسام ئەبو هربید بە ناوی جیهادی “ئەبو عوبەیدە”، فەرماندەی لیوای باکوری هێزەکانی سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بوو کە لە ئەنجامی بۆردومان کردنی سەنگەرەکەی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنییەوە لە ناوچەی جبالیا لە باکوری کەرتی غەزە لەگەڵ دوو کەسی دیکە شەهید بوون.

– لە کاتی مەراسمی بەرێ کردنی تەرمی حیسام ئەبو هربید لە فەرماندەکانی سەرایا ئەلقودس لە غەزە، ئاراستە کردنی ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی لە ئاسمانی غەزەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەبینرێت.

– رژێمی ئیسرائیل وێنە ئاسمانییەکانی بۆردومان کردنی سەرنگەرەکەی حیسام ئەبو هربید لە فەرماندەکانی مەیدانی سەرایا ئەلقودسی بڵاو کردەوە.

– سەرایا ئەلقودس ساتی هاوێشتن و کەوتنە خوارەوەی ڕۆکێتی “القاسم”ی لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس بڵاو کردەوە کە لە ١٥ی ئەم مانگە ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *