گرنگترین هەواڵەکانی ١٧٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢

یەکشەممە 14 ئاب 2022 - 23:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=16103

بە وتەی ڕووسەکان، دوای پاشەکشەی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی پیسکی لە نزیک دۆنێتسک، هێزەکانی سوپای ڕووسیا ئەم ناوچەیەیان کۆنترۆڵ کردووە.

لە میحوەرەکانی سۆڵدار و باخموت لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە. لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی ڕووسیا توانیان بەشێکی زۆری گوندی سۆڵدار کۆنتڕۆڵ بکەن. ئەم گوندە ڕۆڵێکی سەرەکی لە پاراستنی ڕێگای باخموت-لیسیچانسک بۆ ئۆکرانیا هەبوو.
هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا هێزه‌كانی ڕووسیا پێشڕه‌وی کەمییان به‌ره‌و شاری باخموت کردووە و لەئێستادا لە ڕۆژھەڵاتی باخموتەوە لەم شارە نزیک بوونەتەوە. ئەوەی دیارە بە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی سۆڵدار و تەواو بوونی پێشڕەوییەکان لە باشووری باخموت، ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاری باخموتیش دەست پێ دەکات.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە قوربانی و زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بەدرێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٤ی ئابی ٢٠٢٢
لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا تا ئێستا ٢٦٧ فڕۆکەی سەربازی، ١٤٨ هێلیکۆپتەر، ١٧٣٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٦٥ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٤٣٠٣ تانک و زرێپۆش، ٧٩٨ موشەک هەڵگر، ٣٢٩٨ چەکی مەیدانی و هاوەن، ٤٨٨٨ ئۆتۆمبێلی سەربازیی تایبەتی سوپای ئۆکرانیا لەناوچوون.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا بەدرێژایی جەنگی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٤ی ئابی ٢٠٢٢
زیاتر لە ٤٣٥٥٠ کارمەندی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون. ١٨٦٤ تانك، ٤١٢٦ ئۆتۆمبیلی سەربازی، ٩٨٠ تۆپ، ٢٦١ مووشەک هەڵگر، ١٣٦ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢٣٣ فڕۆكە، ١٩٤ هێلیكۆپتەر، ٣٠٣٩ ئۆتۆمبێلی قورس و تانكەری سووتەمەنی، ١٥ بەلەمی خێرای سوک و كەشتی جەنگی، ٧٨٤ ئۆتۆمبێلی ڕووسیا لەناوچووە.

دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر میحوەری باکووری پارێزگای دۆنێتسک
ململانێکانی نێوان سوپای ئۆکرانیا و هێزەکانی ڕووسیا لە میحوەرەکانی سۆڵدار و باختوت بەردەوامە. لە شەقامەکانی لۆمونیسێڤ و پاتریس لومومبا ی شاری باخموت شەڕ و پێکدادان بەردەوامە و سوپای ڕووسیا لە کۆنترۆڵکردنی ئەم شارە نزیک دەبێتەوە. لە میحوەرەکەی سۆڵدار هێشتا پێکدادانەکان لە ناوچەی پیشەسازی بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەک لە هێڵەکانی پێشەوە ڕووی نەداوە.
پێکدادانەکان لە گوندەکانی دیکەی ئەم میحوەرە وەک زایتسوە و کۆدما بەردەوامە و لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا، ئەگەری ئەوە هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سوپای ئۆکرانیا لەو ناوچانە بکشێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *