کوژرانی دوو سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، دوو سەربازی دیکەی تورکیا کوژراون.
وەزارەتی بەرگری تورکیا دانی بەوەدانا کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستان دوو سەربازی ئەم وڵاتە بە ناوەکانی “مستەفا دەمیر” و “خەلیل کۆچ” کوژراون. بەپێی راگەیێندراوەکە ئهم دوو سهربازه بههۆی تهقینهوهیەک بریندار بوون و دوای گواستنهوهیان بۆ ناوهنده پزیشكییهكان و بههۆی سهختی برینهكانیان گیانیان لهدهستداوە.
بەم شێوەیە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆ ٤٨ کەس بەرزبوویەوە.
شایانی باسە لە ٦ی ئەم مانگەش، وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند بوو.
لێدوانەکان