سەرایا قودس ژمارەی شەهیدانی شەڕی ئەم دواییەی رایگەیاند
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین رایگەیاند کە لە شەڕی ئەم دواییەدا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستیدا ١٢ کەس لە هێزەکانی جیهادی ئیسلامی شەهید بوون کە دوو فەرماندەی باڵای تێدایە.
سه‌رایا قودس، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامیی فه‌له‌ستین، نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) سه‌باره‌ت به ژماره‌ی شه‌هیدانی جیهادی ئیسلامی له شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌دا له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنیستی، ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه.
سه‌رایا قودس رایگەیاند کە له شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌دا له‌گه‌ڵ رژێمی زایۆنیستی ١٢ کەس لە هێزەکانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یە شه‌هید بوون که دوو که‌سیان له فه‌رمانده باڵاکانی جیهادی ئیسلامی بوون.
سه‌رایا قودس، لەگەڵ جهختکردنەوەی لەوەی کە هێزەکانی جیهادی ئیسلامی له شه‌ڕی ئه‌م دواییەدا له دژی یاخیبوون و خۆبه‌زلزانینی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاوه‌ستانه‌وه، ناوی شه‌هیدانیان ڕاگه‌یاند: شه‌هید ته‌یسیر مه‌حموود محه‌ممه‌د جعبری فه‌رمانده‌ی باڵای جیهادی ئیسلامی و ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازیی ئەم بزووتنەوەیە و بەرپرسی ناوچەی باکووری غەززە، خالید سەعید شحادە مەنسوور، فەرماندەی باڵای لیوای ڕەفەح و ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و بەرپرسی ناوچەی باشووری غەززە، ڕەفەت ساڵح ئیبراهیم زاملی، فەرماندەیەکی لیوای ڕەفەح، سەلامە موحارب عەبدوڵڵا عابد، فەرماندەیەکی لیوای غەززە، زیاد ئەحمەد خەلیل ئەلمدلل، فەرماندەیەکی لیوای ڕەفەح، محەمەد حەسەن مو‌سا ئەلبویوک لە هێزەکانی لیوای خان یونس، فەزڵ مستەفا جریۆ زعرب لە هێزەکانی لیوای خان یونس، تەمیم غەسان عەبدوڵڵا حیجازی لە هێزەکانی لیوای خان یونس، ئوسامە عەبدولڕەحمان حوسێن ئەلسووری لە هێزەکانی لیوای خان یونس، ئەحمەد مازن مەحمود عەزام لە هێزەکانی لیوای غەززە، یوسف سەلمان محەمەد قدوم لە هێزەکانی لیوای غەززە، محەمەد ئەحمەد عەبدولفەتاح نەسروڵڵا لە هێزەکانی لیوای باکوری غەززە.
شایانی باسە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی “الفجر الصاق”ی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٥ی ئاب تا کۆتایی بە فەرمی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە بەرەبەیانی ٨ی ئاب، بە گشتی ٤٤ فەلەستینی لەوانە ١٣ کەس لە هێزە فەلەستینییەکان و ٣١ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و ٣٦٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوانەکان