کشانەوەی سوپای ئیسپانیا له ئەفغانستان

دووشەممە 17 ئایار 2021 - 15:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=1595

سوپای ئیسپانیا دوای ١٩ ساڵ بنکەکانیی لە ئەفغانستان چۆڵ کرد و ئەو وڵاتەی جێهێشت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سوپای ئیسپانیا دوای ١٩ ساڵ بنکەکانیی لە ئەفغانستان چۆڵ کرد و ئەو وڵاتەی جێهێشت.

بەپێی ئەوەی ڕاگەیەندراوە، لە مەراسمی گەڕانەوە و پێشوازیکردن لە هێزەکانی ئیسپانیا بۆ وڵاتەکەیان، فیلیپی شەشەم پاشا، سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری بەشداری تێدا دەکەن و هاوکات یادکردنەوەیەک بۆ کوژراوانی ئیسپانیا لە شەڕی ئەفغانستان ئەنجام دەدرێت.

لە ساڵی ٢٠٠٢ـەوە ئیسپانیا بە ٣٥٠ سەرباز لە چوارچێوەی هێزەکانی ناتۆ بەشداری لە شەڕی ئەفغانستانی کرد و لە ماوەیەکدا ژمارەی ئەو هێزانەی بۆ زیاتر لە هەزار سەرباز بەرز کردەوە.

بە وتەی بەرپرسانی ئیسپانیا، ٢٧ هەزار و ١٠٠ کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بەشداری شەڕی ئەفغانستانیان کردووە.

سەربازەکانی ئیسپانیا لە بنکەکانی ناتۆ لە پارێزگاکانی هەرات، بادغیس و کابول دا بوون و ژمارەیان لە ساڵی ٢٠٢١دا دابەزی بۆ ٢٦ سەرباز کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە تەواوی ئەفغانستانیان بەجێهێشت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *