دووەم ڕۆژی ململانێکانی هێزە فەلەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی – شەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٢
– هێرشە مووشەکیەکانی گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستینی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەردەوامە.
– هێرشەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئامانج و پێگەکانی سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەردەوامە.
سهرایا ئهلقودس، باڵی سهربازی بزووتنهوهی جیهادی ئیسلامیی فهلهستین، وهک وهڵامدانەوەیەک بە هێرشهکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سهر کهرتی غهززه، چهندین مووشەکی بهرهو ناوچه داگیرکراوهکان ئاراسته کرد.
– فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی رژێمی زایۆنیستی بنکەی فەجری سەریا ئەلقودسیان لە ڕۆژئاوای خان یونس کردە ئامانج.
– لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکە زایۆنیەکانی سدرۆت و نیرام لە نزیک غەززە.
– وێنەی شەهیدانی هێرشی جەنایەتکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ژمارەی شەهیدانی هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ١٠ شەهید و ٧٩ بریندار زیادی کردووە.
– بە گوێرەی سەرچاوە عیبریەکان، لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکانی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان، ٨ زایۆنیست بریندار بوون و ٥ کەسیان بۆ نەخۆشخانەکانی ئاسوتا و برازیلیا گوازرانەوە.
– سوپای رژێمی زایۆنیستی ڤیدیۆیی هێرشی سەر پێگەکانی سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە بڵاوکردەوە.
بەپێی میدیاکانی عیبری، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر غەززە، سوپای ئیسرائیل ٣٠ ئامانجی سەر بە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لەم ناوچەیە کردووەتە ئامانج.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا ١٩ ئەندام و چالاکوانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی دەستبەسەر کرد.
وێنەکانی شەهید “تیسیر الجعبری” ناسراو بە “ئەبو مەحمود”، فەرماندەی ناوچەی باکوور لە سەرایا قودسی باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین.
شەهید ئەبو مەحمود لە ساڵی ٢٠١٩ دوای شەهید بوونی “بهاء ابوالعط” لە فەرماندە و بەرپرسە باڵاکانی یەکەی مووشەکی سەرایا قودسەوە وەک جێنشینی ناوبراو هەڵبژێردرا، و یەکێک بوو لە سەرپەرشتیارانی دروستکردنی موشەکەکانی خۆڕاگری فەلەستین. وێنە بڵاوکراوەکانی شەهید ئەبو مەحمود دەریدەخات کە ناوبراو لە کەسە نزیکەکانی شەهید “ابوالعط” بووە.
هێرشە موشەکییەکانی گرووپەکانی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە زایۆنیەکانی دەوروبەری غەززە بەردەوامە.
– سەرایا ئەلقودسی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٦٠ موشەکی ئاراستەی تەلئەبیب، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن، ئەشدود، بێرشەبە، ئەشقەڵۆن، نەتیفۆت و سدرۆت کراوە.
– هێرشی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بورجێکی چاودێری خۆڕاگری فەلەستین لە ڕۆژھەڵاتی غەززە
– یاری دۆستانەی نێوان یۆڤانتۆس و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە تەلئەبیب هەڵوەشایەوە.
ڕادیۆی ئەرتەشی رژێمی زایۆنیستی هەڵوەشاندنەوەی یاری دۆستانەی نێوان یۆڤانتۆس و ئەتلەتیکۆ مەدریدی لە تەلئەبیب بە هۆی بەردەوامی پێکدادان لەگەڵ خۆڕاگری فەلەستین ڕاگەیاند. بڕیار بوو سبەینێ ئەم یارییە لە یاریگای بلومفیڵد لە تەلئەبیب بەڕێوەبچێت.
– دوایین ئاماری شەهیدان و برینداران لە کەرتی غەززە
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ژمارەی قوربانیانی هێرشی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ١٥ شەهید و ١٢٥ بریندار زیادی کردووە.
– چەند وێنەیەکی هێرشەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە.
– بەپێی سەرچاوە عیبریەکان، تا ئێستا ٢١ سەرباز و دانیشتووی زایۆنی لە هێرشە موشەکییەکانی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان بریندار بوون.
– میدیاکانی عیبری بڵاویانکردەوە کە لە دوێنێوە زیاتر لە ٤٠٠ موشەک لە غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کراون.
لێدوانەکان