ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و نەخاڵە لە تاران کۆبوونەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لە دیدار لەگەڵ شاندی باڵای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، لە دیدارەکەیدا لەگەڵ زیاد نەخاڵە، جەختی لە درێژەی سیاسەت و هەڵوێستە بنچینەیی و نەگۆڕەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پشتیوانی لە پرسی فەلەستین و خۆڕاگری میللەتی چەوساوەی فەلەستین لە دژی دەستدرێژی و فراوانخوازی رژێمی زایۆنیستی کردەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین دیدار و گفتوگۆی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دیدارەدا دڵنیایی دایەوە کە خۆڕاگری ئیسلامی لە ناوچەکە و فەلەستین لە سایەی پتەوکردنی یەکگرتوویی و هاودەنگی و یەکڕیزی ناوخۆیی خۆیاندا بە هێزەوە بەرگری لە مافەکانی گەلانی ناوچەکە و فەلەستین دەکات.
زیاد نەخاڵە، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ گەشتەکەی بۆ تاران، یادی ئیمام خومەینی (رە) و شەهیدیانی خۆڕاگری لەوانیە قاسم سولێمانی بەرز نرخاند و ستایشی هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی کۆماری ئیسلامیی لە خۆڕاگری و ئامانجی گەلی فەڵەستین کرد و دڵنیایی ئەوەیدا کە بە یارمەتی خودای گەورە، هێزەکانی خۆڕاگری لە سەرتاسەری ناوچەکە سەرکەوتنی کۆتایی لە بەرانبەر ڕژێمی زایۆنیستی بە دەست دێنن.
لێدوانەکان