فەرماندەی سوپای پاسداران: زیاتر لە 100 هەزار مووشەکی ئامادە لە لوبنان هەیە

سێشەممە 2 ئاب 2022 - 23:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=15635

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە لوبنان زیاتر لە 100 هەزار مووشەکی ئامادە هەیە و دوژمن لە شەڕی سەربازیدا شکستی هێناوە و شەڕەکەی هێناوەتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

فەریق حوسێن سەلامی وتی کە گەلی ئێران و ئیرادەی بەهێزیان پاشەکشەی بە دوژمنان کردووە و سیاسەت و پیلانەکانی ئەوانی ڕوبەڕوی شکست کردووەتەوە.

ناوبراو وتی: ئەمڕۆ ڕێگاکان بە ڕووی دوژمندا داخراوە و بۆ نموونە لە لوبنان زیاتر لە 100 هەزار مووشەکی ئامادە هەیە.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئەمڕۆ لە لوبنان حزبوڵڵا و گەنجە تێکۆشەرەکانی ئەو بزوتنەوەیە بە ڕێبەرایەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا هەیە کە لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئازایانە و قارەمانانە ڕاوەستاون.

فەریق سەلامی وتی کە ئێران بووەتە دڵی خۆڕاگری جیهانی و بۆ پاڵپشتی لە سەربەخۆیی و ئازادیی ئیسلام لە گۆڕەپانەکەدایە.

وتیشی کە دوژمن لە شەڕی سەربازیدا شکستی هێناوە و شەڕەکەی هێناوەتە گۆڕەپانی دژایەتی گەلی ئێمە و موسڵمانان.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *