دەستپێکردنی مانۆڕی سوپای چین لە دەریای زەرد

دووشەممە 1 ئاب 2022 - 21:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=15592

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی گەشتەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ چوار وڵاتی رۆژهەڵاتی ئاسیا، بەڕێوەبەرایەتی سەلامەتی دەریایی چین رایگەیاند، ئەمڕۆ (دووشەممە ١ی ئاب) سوپای رزگاریخوازی میللی ئەو وڵاتە دەستی بە مانۆڕێکی نوێی لە باکووری دەریای زەرد کردووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی چین دەیلی، بە پشتبەستن بەو هۆشدارییەی کە بەڕێوەبەرایەتی سەلامەتی دەریایی چین لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ مانۆڕی سوپای رزگاریخوازی میللی چین دەست پێدەکات و بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە باکووری دەریای زەرد بەردەوام دەبێت.

ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بە بڵاوکردنەوەی نەخشەی شوێنی مانۆڕەکە، داوای لە کەشتییەکان کردووە خۆیان لە نزیکبوونەوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە بەدوور بگرن.

ئەم مانۆڕە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا بەهۆی ئەگەری سەردانەکەی نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان ڕووی لە زیادبوون کردووە.

سوپای تایوان هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مانۆڕێکی لە گەرووی ئەم دوورگەیە ئەنجامدابوو.

نانسی پێلۆسی ڕۆژی رابردوو بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە هیچ نیازێکی نییە سەردانی تایوان بکات. بەم پێیە بڕیارە لە گەشتەکەیدا بۆ ئاسیا سەردانی وڵاتانی سەنگافورە، مالیزیا، کۆریای باشوور و ژاپۆن بکات.

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای چین چەندین مانۆڕی دیکەشی ئەنجامدا بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *