نمایشی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە ناوچەی سەربازیی ناوەڕاستی یەمەن + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە ناوچەی سەربازیی ناوەڕاستی یەمەن بە نمایشی سەربازی “قاتلوهم یعذبهم الله بأیدیکم” ئاهەنگی دەرچوونیان ئەنجام دا.
ناوچەی سەربازیی ناوەڕاستی یەمەن بە فەرماندەیی جەنەڕاڵ سەید عەبدولخالق ئەلحوسی ئاهەنگی دەرچوونی هێزەکانی بە نمایشێک لەژێر ناونیشانی “قاتلوهم یعذبهم الله بأیدیکم” (ئاماژە بە ئایەتی ١٤ی سورەتی تۆبە) ئەنجام دا.
لە مەراسیمەکەدا سەرکردە سەربازی و مەدەنییەکانی حکومەتی ڕزگاری یەمەن و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئامادەبوون، لەوانە محەمەد عەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، سەرۆک وەزیران دکتۆر عەبدولعەزیز بن حەبتوور، جەنەڕاڵ محەمەد ناسر ئەلعەتفی وەزیری بەرگری، عەمید یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکان و حەمود عەباد پارێزگاری سەنعا.
محەممەد عەلی ئەلحوسی لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند، سەرکردەکانی یەمەن بۆ بەهێزکردنی ورەی خۆیان بە کەڵک وەرگرتن لە ورەی بەرز ئەم هێزانە پێش چوونیان بۆ بەرەکانی شەڕ، بەشدارییان لەم ڕێوڕەسمەدا کردەوە.
ئەلحوسی لە درێژەی قسەکانیدا بۆ وڵاتانی دەستدرێژکار وتی کە ئەم پیاوە ئازایانە و دەیان هەزار کەسی دیکە ئامادەن بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ دوژمن.
بە راگەیاندنی ئاگربەست لە یەمەن لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا و هەروەها بڵاوبوونەوەی هەواڵە نافەرمییەکان سەبارەت بە هەوڵەکانی هاوپەیمانی سعوودیە بۆ بەهێزکردنی خۆی لە میحوەرەکانی شەڕ، ئەنساروڵڵا ژمارەی مانۆڕ و نمایشە سەربازییەکانی بە ئامانجی پاراستنی ئامادەیی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەی میدیایی زیاد کردووە.
لێدوانەکان