ئینفۆگرافیک : ئاماری هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدان و هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە – ١٦ی ئایاری ٢٠٢١
لە شەش ڕۆژی شەڕدا زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کراون، ئەمەش ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی توانای ڕۆکێتی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی دەکات.
گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە، کە نزیکەی ١٤٤٠ لەو ڕۆکێتانە بە تێپەڕبوونیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلدا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکان پێکاون.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەزە ئەنجام داوە.
شايانی باسە، کە لە ماوەی شەڕی ٨ ڕۆژەی غەزە لە ساڵی ٢٠١٢دا، نزیکەی هەزار ڕۆکێت لەلایەن گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینەوە هاوێژراون، لەکاتێدا لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەدا و لە شەش ڕۆژی شەڕدا زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کراون، ئەمەش ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی توانای ڕۆکێتی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی دەکات.
لێدوانەکان