هێرش کرایە سەر هێزەکانی تورکیا لە زێلکان
چوارشەممە 27 تهمموز 2022 - 11:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=15391
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکان بە هێرشێکی موشەکی گروپەکانی خۆڕاگری عێراقی کرایە ئامانج.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی تەمووز، بنكەی سەربازیی بەعشیقەی سوپای توركیا لە ناوچەی زێلكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی موسڵ، بە پێنج موشەكی گراد كرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە (نەورۆز) ئەمە دوانزەهەمین هێرشی موشەكییە بۆ سەر بنكەی سەربازیی تورکیا لە بەعشیقە.
لێدوانەکان