پێنج سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق کوژران

سێشەممە 26 ته‌مموز 2022 - 16:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=15375

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق، پێنج سەربازی دیکەی ئەم وڵاتە کوژراون.

سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی رابروو ٢٥ی تەمووز کوژرانی سەربازێک و چوار هێزی ئەمنی ئەم وڵاتەی لە باکوری عێراق راگەیاند.

هەرچەندە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەم کەسانە لە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگدا کوژراون، بەڵام پێدەچێت هۆکاری کوژرانی ئەم هێزانە، هێرشەکانی ئەم دواییەی گروپەکانی خۆڕاگری عێراق بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی تورکیا لە بامەڕنێ و زێلکان بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *