بڕیاری حکومەتی دەستلەکارکێشاوە بۆ دەرکردنی چەکدارانی حزبی ئیسڵاح لە پارێزگای شەبوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عەوەز بن ئەلوەزیر ئەلعەولەقی، پارێزگاری شەبوە فەرمانی دەستگیرکردنی فەرماندەکانی سەر بە حزبی ئیسڵاح لە پارێزگای شەبوەی دەرکرد.
دوابەدوای زیادبوونی ململانێکانی نێوان حزبی ئیسڵاح و حکومەتی دەستلەکارکێشاوە لە پارێزگای شەبوە، عەوەز بن ئەلوەزیر ئەلئەولەقی، پارێزگاری شەبوە، فەرمانی دەستگیرکردنی عەمید “عەبدڕەبە لەعکب” و “وەجدی باعوم” لە فەرماندەکانی سەر بە جزبی ئیسڵاح لە پارێزگای شەبوە دەرکرد.
لەعکب فەرماندەی لیوای دووی هێزە ئەمنییە تایبەتەکانە لە پارێزگای شەبوە و بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ هێزەکانی حکوومەتی دەستلەکارکێشاوەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت. دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی لەعکب، فڕۆکەخانەی شاری بلحاف بە موشەک هێرش کرایە سەر و لەعکب گومانلێکراوی سەرەکی ئەم هێرشەیە. ناوبراو لە ١٩ی تەمموزدا لە هەوڵێکی تیرۆرکردندا، رزگاری بوو.
لە ئێستادا هێزەکانی ئەلمعالقە بۆ یارمەتیدانی هێزە چەکدارەکانی پارێزگاری شەبوە چوونەتە ناو شاری عەتق و لە هەندێک ناوچەدا، لەنێویاندا هۆتێلی خەلیج، لەگەڵ چەکدارانی حزبی ئیسڵاحدا چێکدادانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ دەستکەوتێکیان نەبووە، و حزبی ئیسڵاح تا ئێستاش لە بنکەکانیان لەم شارەدا ماونەتەوە.
لێدوانەکان