گرێبەستی ئیمارات و فەرەنسا بۆ تاڵانکردنی سەرچاوە غازییەکانی یەمەن

هه‌ینی 22 ته‌مموز 2022 - 23:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=15242

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی سەردانەکەی محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ فەرەنسا، گرێبەستێک بۆ دووبارە کردنەوەی دامەزراوەکانی غازی شل لە بەندەری بەلحاف واژۆ کرا.

دوابەدوای سەردانەكەی محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ فەرەنسا لە ١٨ی تەمووز، رێككەوتنێك لەنێوان كۆمپانیای تۆتال و كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئەبوزەبی بۆ دابینكردنی وزەی فەڕەنسا واژۆكرا. لەنێو بڕگەکانی ئەم ڕێکەوتنەدا ئاماژە بە کردنەوە و دەرهێنانی غازی شل (LNG) لە بەندەری بەلحاف لە کەنارەکانی باشووری یەمەن دراوە. بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە خۆجێییەكانی شاری بەلحاف، كۆمپانیاكە ئاگاداری بۆ كارمەندەكانی دەركردووە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر كارەكانیان، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەكی بۆ دەستپێكردنەوەی كارەكانیان دیاری نەکردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دامەزراوەی غازی بەندەری بەلحاف لە پارێزگای شبوە توانای بەرهەمهێنانی ٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆن غازی شلی هەیە، و ٣٩٪ی پشکەکانی دراوە بە کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی. لەگەڵ دەستپێکردنی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە دەوروبەری بەلحاف، چالاکی بەشێک لەو دامەزراوانە ڕاگیرا، بەڵام ئیمارات بە دابەشکردنی سەرچاوەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن لەگەڵ سعوودیە، کۆنترۆڵی بەلحافی کرد و کۆتایی بە ململانێکان لەم ناوچە گرنگەدا هێنا.

پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و ئیمارات لە ساڵانی ڕابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەت لە بواری سەربازی و وزەدا. ئەم پەیوەندیانە لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیادا پێیان ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و فەرەنساش بۆ دابینکردنی وزەی پێویستی ڕووی لە ئیمارات کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *