دوایین هەواڵەکانی شەڕی ناوخۆی مالی، ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی مالی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕیی ڕاوێژکارانی ڕووسیایان خستەخوارەوە.
بەپێی دوایین بەیاننامەی گروپی تیرۆریستی داعش، لە ١٨ی تەمموزدا، چەكدارانی ئەم گروپە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕی ئۆرلان-10 (Orlan-10)ی سەر بە راوێژكارانی ڕووسی (ناسراو بە واگنەر) لە پارێزگای ماناكا لە رۆژهەڵاتی مالی خستەخوارەوە. داعش لەم بەیاننامەیەدا باس لە ململانێکانی ئەم دواییەی ئەفریقا کردووە و هەروەها بەرپرسیارێتی هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی باکووری مالی و نیجەر و بورکینا فاسۆی لە ئەستۆ گرتووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لە مالی، بورکینافاسۆ و نیجەر، ٦ ئۆتۆمبێل تێکشکێنران، ١٧ سەرباز لە بورکینافاسۆ کوژران، ٢ ئەندامی بزووتنەوەی ئەزەواد ئەسیر و ١١ ئەندامی گروپی “نصرت الاسلام و المسلمین” گەیشتوونەتە ریزەکانی داعش.
ئەم بەیاننامەیە لە كاتێكدایە كە چەكدارانی داعش لە شەڕ و پێكدادانەكانی ئەم دواییەدا لەگەڵ چەكدارانی “نصرت الاسلام و المسلمین” تێكشكێنراون و كۆنترۆڵی ناوچەكانی ئێنازول و تەلەتایەیان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای گائو لەدەست داوە.
لێدوانەکان