ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٥ی ٥ی ٢٠٢١ + وێنە و ڤیدیۆ

یەکشەممە 16 ئایار 2021 - 01:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=1508

ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی بەرزبووەوە بۆ ١٣٩ شەهید، کە ٣٩ منداڵ و ٢٢ ئافرەت لەنێویاندایە، هەروەها ١٢٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

– ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی بەرزبووەوە بۆ ١٣٩ شەهید، کە ٣٩ منداڵ و ٢٢ ئافرەت لەنێویاندایە، هەروەها ١٢٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

– هێرشی موشەکی کەتیبەکانی ئەلقەسام بۆ سەر بنکەی حتسیم

– هێرشی موشەکی کەتیبەکانی ئەلقەسام بۆ سەر شاری عەسقەلان لە فەلەستینی داگیرکراو.

– لایەنگرانی سەرایا ئەلقودس لە شاری جنین لە باکوری لێواری ڕۆژئاوا، ئامادەیی خۆیان بۆ شەڕکردن لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.

– گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی لە کەرتی غەزە، داوای لە فەلەستینیەکانی لێواری ڕۆژئاوا کردەوە تا ئەمڕۆ لە ڕۆژی “نەگبەت” زیاتر و بەرفراوانتر رووبەڕووی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکان ببنەوە. ڕۆژی “نەگبەت” ناوێکە کە فەلەستینیەکان بۆ ئاماژەدان بە ساڵیادی دامەزراندنی ڕژێمی زایۆنستی و دەرکردنی سەدان هەزار فەلەستینی لەلایەن ئەو رژێمەوە لە زێدی خۆیان لە ١٥ی ئایاری ١٩٤٨ دا بەکاری دەهێنن.

– بۆردومانی کەرتی غەززە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل

– بە ئامانج گرتنی پێگەکانی حەماس لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەزە

– ڕۆژنامەی هائارتز ڕایگەیاند: هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بئر ئەلسەبع و اشدود زۆر سەخت و بەربڵاو بوو.

– هائارتز: نەتەنیاهۆ و ئاڤیڤ کۆخاڤی هەوڵدەدەن بۆردومانە چڕەکەی غەزە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بەکاربهێنن.

– چەندین وێنە لە منداڵە شەهید بووەکانی فەلەستینی

– بەرخۆدانی فەلەستینی بە درۆنێکی “شەهاب” شارۆچکەی زایۆنی نشینی “رعیم” ـیان کردە ئامانج.

– کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام، هێزەکانی رژێمی ئیسرائیلیان لە بنکەی سەربازی کیسوفیم بە درۆنێکی ئینتحاری جۆری “شەهاب” و هاوەن کردە ئامانج.

– ووتەبێژی سوپای رژێمی زایۆنیستی: حەماس تا ئەم ساتە زیاتر لە ٢٥٠٠ مووشەک و ڕۆکێتی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل کردووە.

– سوپای رژێمی ئیسرائیل خەریکی جێگیر کردنی تۆپ هاوێژەکانی زیاترە لە نزیک کەرتی غەزە.

– هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی بە درۆنێکی ئینتحاریی جۆری شەهاب، شارۆچکەی زایۆنی نشینی رعیم ـیان کردە ئامانج.

– لە سەرەتای پێکدادانەکان لە فەلەستین تا ئێستا ١١ فەلەستینی لە لێواری ڕۆژئاوا شەهید و بەلایەنی کەمەوە ١٧٠٠ فەلەستینی دیکە بریندار بوون.

– وێنەکانی هێرشی موشەکی بەرخۆدانی فەلەستین بۆ سەر ناوچەی ڕامات جان لە ناوەندی تەلئەبیب.

– ئاگر کەوتنەوەیەکی گەورە لە کەنارە ئاوییەکانی عەسقەلان لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی ڕۆکێتی هێزەکانی بەرخۆدان.

– دەرفەتی دوو کاتژمێری فەرماندەی گشتی کەتیبەکانی ئەلقەسام بۆ دانیشتوانی تەلئەبیب

ئەبو عوبەیدە گوتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی ئەو کەتیبەیە، قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر( لە ١٠ بۆ ١٢ی شەو) لە تەلئەبیب و ناوچەکانی دەوروبەری هەڵدەگرێت و دوای ئەوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بۆ هەر جموجۆڵێکی ئیسرائیلییەکان جێبەجێ دەکرێت.

– هەزاران خۆپیشاندەر لەسەر سنووری لوبنان-فەلەستین وەک ناڕەزایەتیەک بە هێرشەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە گردبوونەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *