پێشهاتەکانی یەمەن، ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە سەرەتای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە یەمەن زیاتر لە ٢٠ هەزار جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
١- ئەلحودەیدە:
– هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایە ١١٤ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
– ١٢ ماسیگری یەمەنی دوای نزیكەی ٤٥ رۆژ زیندانی كردن لە زیندانەكانی سعوودیە و دەستبەسەرداگرتنی بەلەم و كەرەستەکانیان گەڕاونەتەوە بەندەری حودەیدەی یەمەن.
– کەشتیەکانی “ئین ڤیکتوس” و “لێدی سارا” سەرەڕای پشکنین و رێگەپێدانیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەریای سوور، لەلایەن هاوپەیمانی سعوودیەوە راگیران.
٢- مارب:
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەنساروڵڵا هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی ئەلمعالقە لە وادی خەبای ئیدارەی حەریب.
٣- سەعدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە بە پێشێلکردنی ئاگربەستی یەمەن، ناوچە سنوورییەکانی ئیدارەی ڕازێحیان تۆپباران کرد. لەم هێرشەدا لانیکەم ١٩ یەمەنی شەهید و بریندار بوون.
٤- حەزەرمەوت:
چەند چەکدارێکی نەناسراو “عەقید بەلخیر حەسەن بانسیب”، یەکێک لە فەرماندە چەکدارەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشووریان لە گەڕەکی شافی لە شاری ئەلموکەڵا تیرۆر کرد.
٥- شبوە:
بەهۆی ناکۆکی نێوان عەشیرەتەکانی ئال یەسلم و ئەلسالم بن دەحە لە ناوچەی ئەلمسحا لە ئیدارەی ئەلسەعید، دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
٦- لێدوانەکانی ئەم دواییەی محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵا و بەرپرسی دانوستانکاری حکومەتی ڕزگاری یەمەن:
شەهید بوونی دەیان کەس لە بۆردومانەکانی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن سعودیەوە، ڕێگری بەردەوامی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن وڵاتانی دەستدرێژکارەوە، لەوانە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ یەمەن (تەنها ١٥ گەشت)، ڕاگرتن و دەسبەسەر داگرتنی بەردەوامی کەشتیەکان لە دەریادا پێشێلکاری سەرەکی ئاگربەستن و تێچووەکەی دوو هێندە زیاد دەکات.
کردەوەکانی وڵاتانی دەستدرێژکار سەبارەت بە ئاگربەستەکە هێشتا لە خوار ئاستی پێویستەوەیە و لەبری جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بەردەوامن لە دواکەوتن. گەلی ئازیز تا ئێستاش لە ژێر گەمارۆیەکی ناڕەوادان و هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و لە ئەنجامدا بەدەست برین و نەخۆشییەکانیانەوە دەناڵێنن.
٧- لە سەرەتای رێککەوتنی ئاگربەستەوە، هاوپەیمانی سعوودیە ٢٠٣٩٧ جار لە پارێزگا جیاجیاکانی یەمەن ئاگربەستی پێشێل کردووە.
٨- عەبدولقادر مورتەزا، سەرۆكی لیژنەی كاروباری زیندانیان لە حكومەتی رزگاری یەمەن: دانوستانەكان بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندكراوان لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا كەمتر لە ٥٠% بەرەوپێشچوونی هەبووە. بەکرێگیراوان لە مارب گەورەترین ئاستەنگن لەم رێگایەدا و تا ئێستا پێشنیارەکانیان نەخستووەتەڕوو. نەتەوە یەکگرتووەکان لەم کەیسەدا هیچ فشارێکی نەخستە سەر لایەنی بەرامبەر و سەرەڕای ئەوەی کە ئەمە پرسێکی مرۆییە، کەمترین گرنگی بۆ ئەوان هەبووە.
لێدوانەکان