ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٤ی ٥ی ٢٠٢١

هه‌ینی 14 ئایار 2021 - 22:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=1489

بە پێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١١٩ فەلەستینی بە هۆی هێرشەکانی ئەم چەند رۆژەی رژێمی زایۆنیستی شەهید بوون کە ٣١یان منداڵن. لەم هێرشەدا هەروەها تا ئێستا ٨٣٠ فەلەستینی برینداربوون.

١١ فەلەستینی لە ڕووبەڕوویان لەگەڵ هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین شەهید و زیاتر لە ٥٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیایەکی فەلەستینی ڕایگەیاند، شاندێکی حزبوڵڵا بە سەرۆکایەتی شێخ نەعیم قاسم، جێگری سەید حەسەن نەسروڵا لەگەڵ سەرکردەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە بەیروت کۆبۆتەوە و ڕایگەیاندووە، کە حزبوڵڵا ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی بەجێدەهێنێت.

گەنجێکی لوبنانی بە ناوی محەمەد قاسم، کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی سەر سنووری فەلەستین، لەلایەن سوپای ڕژێمی زایۆنەوە تەقەی لێ کرا بوو، بەهۆی سەختی برینەکەی شەهید بوو.

وەزیری دەرەوەی کوبا هاوخەمی خۆی بۆ گەلی فەلەستین دەربڕی و داوای کرد دەستبەجێ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنستی دژ بە خەڵکی غەزە ڕابگیرێت.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تاوەرێکی دیکەی نیشتەجێبوونیان لە شاری غەزە بۆردومان کرد.

کەناڵی ١٣ی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی، کارەبا لە ناوچەی بئر ئەلسەبع بڕاوە.

هێرشی ڕۆکێتی کەتیبەکانی ئەلقەسام بۆ سەر شارەکانی عەسقەلان و اشدود و بئر ئەلسەبع و هرتسلیا لە باکوری تەلئەبیب.
ئەمڕۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانە لێدراوە.

بەردەوامی بۆردومانەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە.

هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی کەتیبەکانی ئەلقەسام بۆ سەر کارخانەی ماددە کیمیاییەکانی ناوچەی نیرعوز.

هادی عمرو نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخەکە بە فڕۆکەیەکی سەربازی، گەیشتە فەلەستین.

رژێمی ئیسرائیل لە ئاراستە کردنی سێ ڕۆکێت لە ناو خاکی سوریا بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل لە فەلەستین هەواڵی دایەوە.

بە ووتەی ئەو رژێمە دوو لەو ڕۆکێتانە لە ناوچەکانی رژێمی دەسەڵاتیی کەوتووەتە خوارەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *