هێرشی سایبەری کرایە سەر شارەوانی تەلئەبیب

دووشەممە 11 ته‌مموز 2022 - 18:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=14834

سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشێکی سایبەری بۆ سەر ژێرخانەکانی شارەوانی تەلئەبیبیان ڕاگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی، هێرشی سایبەری (ئەلیکترۆنی) بۆ سەر ژێرخانەکانی شارەوانیی تەلئەبیبیان پشتڕاست کردەوە.

کەناڵی “کان”ی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشێکی سایبەری گروپەکانی نزیک لە ئێران، ماڵپەڕی شارەوانی تەلئەبیب و سیستەمی باج لە کار کەوتوون.

هەر لەمبارەیەوە شارەوانی تەلئەبیب گروپە عێراقییەکانی نزیک لە ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەم هێرشە تۆمەتبار کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *