١٧ کوژراو و بریندار لە ئەنجامی تۆپبارانی سەعدەی یەمەن لەلایەن سعوودیەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تۆپبارانی ناوچەکانی سەعدەی یەمەن لەلایەن هێزە سنوورییەکانی سعوودیەوە کە بە پێشێلکاری ئاشکرای ئاگربەست دادەنرێت، ١٧ کەس بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی یەمەن (سەبا)ی ڕاگەیاند، بارودۆخی زۆربەی بریندارانی بۆردومانەکە، کە بۆ نەخۆشخانەی “ڕازح” لە ڕۆژئاوای پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن گواستراونەتەوە، مەترسیدارە.
ئەم کارەی عەرەبستانی سعوودی بە پێشێلکاری ڕوون و ئاشکرای ئاگربەستی دوو مانگەی یەمەن دادەنرێت.
سەرچاوەیەکی نەخۆشخانەکە سەبارەت بەم ڕووداوە ڕایگەیاند: لە هێرشی تۆپخانەیی هاوپەیمانی سعوودیە بۆ سەر ناوچەی سنووری “شەدا” لە ڕۆژئاوای پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن، ٨ کەس شەهید و بریندار بوون.
“هانس گروندبێرگ”، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی حوزەیران درێژکردنەوەی ئاگربەستی یەمەن بۆ ٢ مانگی دیکەی ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاند که لایەنە ناکۆکەکان لە یەمەن ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بە هەمان مەرجەکانی پێشوو بۆ دوو مانگی دیکە.
شایانی باسە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن لە ٢ی نیسانی ئەمساڵدا ئاگربەستی دوو مانگەی لە یەمەن ڕاگەیاند.
لێدوانەکان