پێشهاتەکانی فەلەستین، ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٢

دووشەممە 11 ته‌مموز 2022 - 11:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=14820

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناڕەزایەتی بەردەوامی حکومەتی ئێریتریا بەرامبەر بە هاتنی باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پایتەختی ئەو وڵاتە، تەلئەبیبی ناچار کرد باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتە دابخات.

لە ٨ی تەمموزدا، بێنی گانتز، وەزیری بەرگری رژێمی زایۆنیستی لە رامەڵڵا لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین دیدار و گفتوگۆی کرد.
مێژوونووسێکی ئیسرائیلی تاوانی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی سەربازە میسرییەکان ئاشکرا کرد کە لە شەڕی حوزەیرانی ١٩٦٧دا کوژران. لە کاتی شەڕ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا، سوپای ئەم ڕژێمە تەرمی زیاتر لە ٧٠ کۆماندۆی میسری کە لە ساڵی ١٩٦٧ وەک هێزێکی یارمەتیدەری هێزەکانی ئوردن بەشداری شەڕەکەیان کردبوو، لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا نێژرا و دواتر گەراجی ئۆتۆمبێلی لەسەر دروستکرد.
بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئەبراهام لە ئەیلوولی ٢٠٢٠، ئەم ڕژێمە سێ ملیار دۆلار گرێبەستی فرۆشتنی چەکی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی جگە لە میسر و ئوردن واژۆ کردووە.
میدیای عیبری کان بە پشتبەستن بە نووسینگەی سەرۆکی سۆماڵ ڕایگەیاند کە مۆگادیشۆ بەنیازە دانوستان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان و لایەنەکانی دیکە بکات سەبارەت بە پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلئەبیب.
وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە هەوڵی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی لە غەززە بەدیل گیراون لە بەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەک لە دیلەکانی فەلەستینی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بانگەشەی پلانی تەواوکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەکە لە لایەن ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و لێدوانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەم پلانە بابەتێکی تێکدەرانەیە و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم لێدوانانەی وەک هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانی و ناوچەیی دەزانێت.
میدیای ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی بە گێڕانەوە لە هەندێک سەرچاوە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند کە “یائیر لاپید” سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیل، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر داخستنی باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە لە ئێریتریا و کردنەوەی باڵیۆزخانەیەک لە مۆزەمبیق. حکومەتی ئێریتریا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕێگری لە هاتنی باڵیۆزی ئیسرائیل بۆ پایتەختی ئەو وڵاتە کردووە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان یائیر لاپید و عەبدوڵڵای دووەمی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە راگەیاند.
یائیر لاپید، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگه‌یاند که‌ ئیسرائیل کرده‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی بە مافی خۆی دەزانێت. ئێمە دەستمان بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە درێژ دەکەینەوە و داوای دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵیان و گۆڕینی مێژوو دەکەین.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری جۆ بایدنەوە نووسیوە، من دەبم بە یەكەم سەرۆكی ئەمریكا كە راستەوخۆ لە ئیسرائیلەوە بۆ سعودیە گەشت بكەم.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ فەلەستینییان لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کردووە. وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئیدعای کرد کە هەموو ئەو کەسانەی کە گیراون داواکراون و چەکیان لەگەڵدا بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *