گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٢

دووشەممە 11 ته‌مموز 2022 - 00:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=14811

کەنەدا تۆرباینەکەی ڕووسی بۆری نۆرد ستریم ١ چاک دەکاتەوە
جۆناسان ویلکینسن، وەزیری سامانە سروشتییەکانی کەنەدا، چاککردنەوە و رادەستکردنی تۆرباینێکی ڕووسی بۆ دابینکردنی هەناردەی گازی سروشتی ڕووسیا بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ ڕاگەیاند. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌م بڕیاره‌ توانای ئه‌وروپا بۆ ده‌ستگه‌یشتن به‌ وزه‌ی جێی متمانه‌ و به‌ نرخێكی گونجاو زیاد ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی هاورده‌كردنی نه‌وت و غازی ڕووسیا راده‌گیرێت.
لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ڕووسیا بڕی هەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا بە ڕێژەی ٦٠% کەمکردەوە و مەرجی بەردەوامبوونی هەناردەی غازی، چاککردنەوەی تۆرباینەکەی بۆریی نۆرد ستریم ١ دانا. دوابەدوای ئەم بابەتە، ئۆکرانیا داوای لە کەنەدا کرد کە ئەم تۆرباینە ڕادەستی ڕووسیا نەکات، بەڵام کەنەدا بە شکاندنی سزاکانی سەر ڕووسیا ئەم تۆرباینە بۆ ئەڵمانیا دەنێرێت، ئەڵمانیاش دەیگەیەنێتە کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا بۆ ئەوەی کەنەدا هیچ گەمارۆیەکی پێشێل نەکرد بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *