شکستی تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەمریکا / تەقینەوەی مووشەکی سەربازی ١٠ چرکە دوای هەڵدانی

یەکشەممە 10 ته‌مموز 2022 - 12:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=14804

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە شکستێکدا بۆ هێزی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا، مووشەکێک کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیی هەبوو چەند چرکە دوای هەڵدانی تەقییەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی “میلیتاری تایمز”، تەقینەوەی مووشەکی سەربازیی ئەمریکا لە یەکەم هەڵدانی کە تەنها چەند چرکە دوای هەڵدانی روویدا، شەوی چوارشەممە کاتژمێر ١١ بەکاتی ناوخۆیی روویداوە و تێدا مووشەکی “مینۆتاور-٢” تەنها ١٠ چرکە دوای هەڵدانی لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ڤاندنبێرگ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تەقیوەتەوە.

ئەم ماڵپەڕە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکە هیچ کەسێک بریندار نەبووە و بەرپرسانیش لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکەن. بڕیار بوو ئەم مووشەکە دوای هەڵدانی سەرکەوتووانەی بە کڵاوەی ئەتۆمی تەیار بکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووسیا ڕکابەری ئەمریکا لەم دواییانەدا بە سەرکەوتوویی مووشەکێکی کروزی هایپەرسۆنیکی تاقیکردۆتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا رایگەیاند، کەشتی جەنگی “ئەدمیرال گۆرشکۆڤ” بە سەرکەوتوویی مووشەکی کرۆزی هایپەرسۆنیکی “زیرکان” لە دەریای بارێنتەوە هەڵداوە. ئەم مووشەکە دوای بڕینی نزیکەی هەزار کیلۆمەتر ئامانجی دەریایی خۆی لە دەریای سپیدا پێکاوە.

یوری بۆریسۆڤ جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ هەوڵ دەدات هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی زیاتر بە کەرەستە و مووشەکی ڕێنمایی کراو تەیار بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *