هۆشداریی مەشات بە سعودیە سەبارەت بە شکستی ئاگربەست
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن راگەیاند: ئاگربەستی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن بە هۆی بەردەوامی دەستدرێژییەکانی هاوپەیمانی سعوودیە و بە کرێگیراوەکانی، لە لێواری شکستدایە.
مەهدی مەشات، بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن (ئەنساروڵڵا)، لە میانی وتارێکدا بە بۆنەی جەژنی قوربان، جەختی کردەوە کە بەردەوامی دەستدرێژییەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکار و بەکرێگیراوەکانی، ئاگربەستی خستۆتە لێواری شکست و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خۆدزینەوەی هاوپەیمانی دەستدرێژکار لە بەڵێنەکانی لە ئاگربەست کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی شەڕ و ململانێکان.
ناوبراو ئاماژهی بهوهدا که بنهمای دروستی پرۆسهی ئاشتی، ڕاگرتنی دهستدرێژییهکان و لابردنی گهمارۆ و سزاکانی سەر یهمهنە و ههنگاوی یهکهمیش کردنەوەی فرۆکهخانهی نێودهوڵهتی سەنعا و پێدانی مووچهی فهرمانبهران له داهاتی نهوت و گازه.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ڕایگەیاند، ئەنجومەنی سیاسی یەمەن ئاگربەستی تەنها بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵک قبوڵ کردووە، بەڵام لە دۆخێکی وادا دەرگاکانی ئاگربەست بۆ هەمیشە بە کراوەیی نامێننەوە و ڕێگە بەوە نادەین ئاگربەست ببێتە ئامرازێکی دەستدرێژکاران، بۆ نەهێشتنی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لێدوانەکانی مەشات لە کاتێکدایە کە گفتوگۆ و دانوستانەکانی عەممان (پایتەختی ئوردن) بۆ کردنەوەی دەروازە و ڕێگاوبانەکان شکستیان هێناوە.
محەممەد عەبدولسەلام، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری یەمەن لەمبارەیەوە وتی: ئێمە سێ پێشنیارمان خستەڕوو بۆ کردنەوەی ڕێگاکانی تەعەز و پارێزگاکانی دیکە، کە هەموویان لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە ڕەتکراون.
ناوبراو ئاماژهی بهوهدا که لایهنی بهرامبهر له دۆسیهی کردنەوەی ڕێگاکان ههوڵی وەرگرتنی ئیمتیاز دەکات و ئهمهش وای له ئهنجومهنی باڵای سیاسیی یهمهن (ئەنساروڵڵا) کرد تا تاک لایهنه ڕێگاکانی تەعەز بکاتهوه.
لێدوانەکان