دەستنیشانکردنی وتارخوێنی ڕۆژی عەرەفە لە سعوودیە کاردانەوەی لێکەوتەوە

شەممە 9 ته‌مموز 2022 - 14:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=14779

دەستنیشانکردنی محەممەد عیسا وەک وتارخوێنی ڕۆژی عەرەفە لە سعوودیە کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، ناوبراو بە کەسێکی نزیک لە زایۆنیستەکان دەناسرێت.

محەممەد عیسا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی جیهانی ئیسلام و لە ئەندامانی دەستەی زانایانی سعوودیە وەک وتارخوێنی ڕۆژی عەرەفە دەستنیشان کرا و ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

ناوبراو بەوە تۆمەتبار کراوە کە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی داوە. چەندین وێنەی محەممەد عیسا لە گەڵ زایۆنیستەکان بڵاو بووەتەوە.

چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتانی عەرەبی بە بڵاوکردنەوەی هاشتاگی #انزلواالعیسیمن_المنبر (عیسا لە مینبەر بهێننە خوارەوە) دژایەتی خۆیان بۆ ئەم بڕیارەی حکومەتی سعوودیە لە ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ دەربڕی.

ئەو کەسانەش دەستنیشانکردنی محەممەد عیسایان وەک وتارخوێنی عەرەفە لە گەورەترین گردبوونەوەی موسڵمانانی جیهان بە تاوانێکی گەورە ناو بردووە.

محەممەد عیسا لە کانوونی دووەمی 2020 بەشداریی لە یادی هۆڵۆکۆست لە وڵاتی پۆڵەندا کرد و تا ئێستاش چەندین چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەسایەتییەکانی جولەکە و زایۆنیست هەبووە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *