ناردنی یارمهتی مرۆیی ئێران بۆ خهڵکی بهلخاب
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ململانێی نێوخۆی تاڵیبان لە شاری بەلخاب و ئاوارەبوونی سەدان خەڵکی مەدەنی ناوچەکە، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەفغانستان یارمەتی مرۆیی خۆی بۆ ئەم ناوچەیە نارد.
باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابوڵ، یارمەتی مرۆیی لەوان خۆراک، دەرمان و جلوبەرگی بۆ ٥٠٠ بنەماڵەی ئاوارەی شەڕ لە شاری بەلخاب لە پارێزگای سەرپوڵی ئەفغانستان نارد.
ئەم هاوکاریانە بۆ هەر بنەماڵەیەکی بریتین لە کیسەیەک ئاردی ٥٠ کیلۆیی، ٢٤ کیلۆ برنج، بوتڵێکی ڕۆنی ٥ لیتری، ٧ کیلۆ شەکر، دەرمان و جلوبەرگ، کە بڕیارە لە پارێزگای بامیانەوە بگاتە دەستی خەڵکی ئاوارەی بەلخاب.
هاوكات دەزگای خێرخوازیی شەهید كازمی هاوكاری مرۆیی خۆی بۆ ئاوارەبووانی بەلخاب ناردووە کە لەلایەن چەكدارانی تاڵیبانەوە رێگری لە دابەشكردنی کراوە.
شایانی باسە سەدان خێزان لە دانیشتوانی شاری بەلخاب بەهۆی ململانێکانی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و مەهدی موجاهید فەرماندەی جیابووی ئەو گروپە لە ٢٤ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بۆ چیاکانی دەوروبەری ناوچەکە و پارێزگای بامیان ئاوارە بوون و لە ئێستادا لە دۆخێکی ناخۆشدان.
لێدوانەکان