چۆڵکردنی سێیەم بنکەی ئەمریکا لە ئەفغانستان +وێنە

پێنجشەممە 13 ئایار 2021 - 18:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=1469

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ رایانگەیاند، لە کەمپی مۆرهێد لە پارێزگای کابول کشاونەتەوە و رادەستی سوپای ئەفغانستان ـیان کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ رایانگەیاند، لە کەمپی مۆرهێد لە پارێزگای کابول کشاونەتەوە و رادەستی سوپای ئەفغانستان ـیان کردووە.

بە ووتەی هەیبەتوڵا عەلی زی، فەرماندەی سوپای ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەفغانستان، هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە مەراسیمێکدا کۆنترۆڵی بنکەی مۆرهێد ـیان ڕادەستی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە کردووە.
بنکەی مۆرهێد دوای بنکەکانی ئەنتۆنیک و مایک سپان، سێیەمین بنکەیە کە ئەمریکا باس لە رادەست کردنی بە هێزەکانی ئەفغانستان دەکات.

ئەم بنکەیە دەکەوێتە ناوچەی “چهار ئاسیاب” لە باشوری شاری کابول و بە وتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەفغانستان بۆ مەشق و راوێژکاری بە هێزەکانی ئەفغانستان بەکار هاتووە. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەو بنکەیان بە بەندیخانەی نهێنی ئەمریکا لە کابول وەسف کردووە.

پێش هاتنی ئەمریکا و ناتۆ بۆ ئەفغانستان، بنکەی مۆرهێد لە چەند کاتی جیاجیادا لەلایەن پەڕەشوتەوانی سوپای سۆڤیەت، هێزەکانی حزب ئیسلامی (ژێردەستەی گوڵبۆدین حیکمەتیار) و هەروەها تاڵیبان ـەوە بەکار دەهێنرا. ئەو بنکەیە لە سەردەمی دەسەڵاتی تاڵیبان بەشێک بووە لە کامپەکانی مەشق و ڕاهێنانی ئەلقاعیدە و بەو بۆنەوە بە “زانکۆی تیرۆر”ی بن لادن ناسراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *