ئەنساروڵڵا خۆبەخشانە ڕێگای تەعەز دەکاتەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن بە بۆنەی جەژنی قوربان فەرمانی کردنەوەی یەکێک لە ڕێگاکانی شاری تەعەز دەرکرد.
ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن بە بۆنەی جەژنی قوربان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێدا فەرمانی بە کردنەوەی خۆبەخشانەی ڕێگای ئەلخومسین- ئەلشتاین لە شاری تەعەز دەکرد. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌م كاره به ئامۆژگاری كۆمیته‌ی نیشتمانیی حكومه‌تی ڕزگاری یه‌مه‌ن (ئەنساروڵڵا) و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مەینەت و ئازاری خه‌ڵكی تەعەز ئه‌نجام دراوه. ئه‌نجومه‌نەکە له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ده‌ست لهكاركێشاوە و حیزبی ئیسڵاح له هه‌ر نائارامییه‌ك له‌و رێگایانه‌دا به به‌رپرسیار زانی و داوای چۆڵكردنی رێگای تەعەز- سەنعای له میلیشیا چه‌كداره‌كان كردەوە. ئەم دامەزراوە باڵایە لە درێژەی بەیاننامەکەیدا داوای لە خەڵکی تەعەز کرد بەرگری لە مافەکانیان بکەن و ڕووبەڕووی ئەو لایەن و چەکدارانە ببنەوە کە ڕێگری لە کردنەوەی ڕێگاکان دەکەنەوە.
دوای راگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە یەمەن، ئەنساروڵڵا و حکوومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن چەند خولێک بۆ کردنەوەی ڕێگاوبانەکانی پارێزگا جیاجیاکانی یەمەن دانوستانیان کرد، بەڵام حکوومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن، کە لە بەرامبەر گوشاری وڵاتانی بیانی و هەروەها گروپە چەکدارەکانی ناوچە داگیرکراوەکاندا بە تایبەتی پارێزگای تەعەز، خاوەن بڕیاری سەربەخۆ نییە، هەموو جارێک پێشنیارەکانی ئەنساروڵڵای ڕەتکردۆتەوە.
ئەنساروڵڵا بە کردنەوەی تاکلایەنەی ڕێگای تەعەز نیشانی‌دا کە خوازیاری بەردەوامبوونی ئاشتی و دامەزراندنی حوکمڕانی ناوەندییە لە هەموو یەمەن، بەڵام هاوپەیمانی سعوودیە ئاگربەستەکە وەک دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی هێزە سەربازییەکان و ڕێکخستنی پێکهاتەی سیاسیی گروپەکانی ژێر دەسەڵاتی بەکاردەهێنێت.
لێدوانەکان