گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٦ی تەمموزی ٢٠٢٢

چوارشەممە 6 ته‌مموز 2022 - 23:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=14662

هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “ئیسرائیل هیوم”ی عیبری بە گێڕانەوە لە بەرپرسێكی ئیسرائیلی، یایر لاپید سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ خواستێكی بۆ دیدار لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا و نێوەندگیری لە نێوان ئەو هەردوو وڵاتدا نییە.

تا ئێستا هۆکاری سەرەکی هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دیاری نەکراوە، بەڵام ڕاگرتنی چالاکییەکانی دەزگای جولەکە لە ڕووسیا دەکرێت کاریگەری لەسەر ئەم هەڵوێستە هەبێت. ئەم بڕیارە کێشە بۆ پڕوپاگەندەی جولەکەکان لە ڕووسیا و ڕاکێشانی کۆچبەرانی ڕووسی بۆ فەلەستینی داگیرکراو دروست دەکات.

ئەم دەزگایە لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا رایگەیاند کە هەفتانە نزیکەی دوو هەزار کۆچبەری ئۆکراینی بۆ شارۆچکە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەگوازێتەوە. ژمارەی جولەکەکان لە ئۆکرانیا بە ٢٠٠ هەزار کەس دەخەمڵێندرێت.

سوپای روسیا هێرشێکی تۆپخانەیەکی قورسی کردە سەر شاری سلاڤیانسک لە باکوری پارێزگای دۆنێتسک. هەروەها هەواڵی هێرشی ئاسمانی قورس بۆ سەر پێگەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری کراماتۆرسک بڵاو بووەتەوە. بەپێی دۆخی مەیدانی میحوەرەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، شارۆچکەی باخموت و شارەکانی سلاڤیانسک و کراماتۆرسک لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک ئامانجی داهاتووی سوپای رووسیان لە ناوچەی دۆنباس.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٦ی تەمموزی ٢٠٢٢

لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا، ٢٣٢ فڕۆکەی سەربازی، ١٣٧ هێلیکۆپتەر، ١٤٦٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٥٣ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٣٩١٥ تانک و زرێپۆش، ٧٢٠ راجیمە، ٣٠٩٦ تۆپخانەی مەیدانی و هاوەن، ٤٠٤٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەتی ئۆکرانیا لەناوچوون.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٦ی تەمموزی ٢٠٢٢

تا ئێستا زیاتر لە ٣٦ هەزار و ٥٠٠ سەربازی ڕووسیا کوژراون و بریندار بوون.
١٦٠٠ تانك، ٣٧٨٩ ئۆتۆمبیلی سەربازی، ٨١٢ تۆپ، ٢٤٧ مووشەك هەڵگر، ١٠٧ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢١٧ فڕۆكە، ١٨٧ هێلیكۆپتەر، ٢٦٤٨ ئۆتۆمبێلی قورس و تانكەری سووتەمەنی، ١٥ بەلەمی خێرای سوك و كەشتی جەنگی، ٦٦٤ فڕۆکەی بێفڕۆكەوانی ڕووسیا لەناوچووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *