ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٣ی ٥ی ٢٠٢١

پێنجشەممە 13 ئایار 2021 - 16:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=1465

لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی هێزە فەلەستینیەکان ٥ ئیسرائیلی لە شارۆچکەی بیتاح تیکفا لە ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب برینداربوون.

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بێن گۆرین لە باشووری فەلەستین ڕاگیرا.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی، ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەزەیان بۆردومان کردەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی تا ئێستا ٨٣ کەس کە ١٧ منداڵ و ٧ ئافرەت لە نێوانیاندایە، شەهید بوون و ٤٨٧ کەسی تریش برینداربوون.

نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە مزگەوتی ئەقسا بە ئامادەبوونی بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ هەزار فەلەستینی بەڕێوەچوو.

سەرایا ئەلقودس ڕایگەیاند، کە ٢٨ گوللە هاوەنی بەرەو بنکەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە نزیک کەرتی غەزە هاوێشتووە.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بینایەکی دیکەی نیشتەجێبوونیان لە غەزە بۆردومان کرد.

ئاژانسی هەواڵی مەعا دوپاتیکردەوە سوپای ڕژێمی زایۆنستی چاوەڕوانی فەرمانی دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژێمە دەکات بۆ ئەوەی هێرشێکی زەمینی بۆ سەر غەزە دەست پێ بکات.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنستی چەندین ئامانجیان لە خان یونس و ڕۆژهەڵاتی غەزە بۆردومان کرد.

هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن، بەرخۆدانی فەلەستین بە موشەکی کۆرنێت سێیەم ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای ئیسرائیل لە باشوری کەرتی غەزەی کردوەتەوە ئامانج.

فەلەستینییەک لە ئەنجامی بۆردومانەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە شەهید بوو.

بە فەرمانی موحەمەد ئەلزەیف فەرماندەی گشتی کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام، فڕۆکەخانەی رامون کراوەتە ئامانج.

کەتیبەکانی ئەلقەسام لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەو هێزانە بۆ سەر پێگەکانی رژێمی ئیسرائیل هەواڵی دایەوە و ڕایگەیاند ووردەکاری زیاتری ئەم هێرشە دواتر بڵاو دەکرێتەوە.

کەناڵی ١٢ی رژێمی زایۆنیستی راگەیاند، داوا لە تەواوی دانیشتووانی شارۆچکە یەهودی نشینەکانی نزیک کەرتی غەزە کراوە پەنا بۆ پەناگەکان ببەن.

دوای هۆشداری فەرماندەی کەتیبەکانی ئەلقەسام، پۆلەندا تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فەلەستین هەڵوەشاندەوە. بەریتانیا، ئەلمانیا و نەمسا هەروەها رایانگەیاندووە کە تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ فەلەستین هەڵوەشاندوتەوە.

ووتەبێژی سوپای رژێمی زایۆنیستی راگەیاند، درۆنێکی هێزەکانی حەماس توانیوە دزە بکاتە ئاسمانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و هێزەکانی ئەو رژێمەی بکاتە ئامانج.

پەیامنێری ئەلجەزیرە ڕایگەیاند: بەرخۆدانی فەلەستین چەند ساتێک لەمەوبەر دووبارە سدیرۆت، کەفەر عزە و چەندین شارۆچکەی یەهودی نشینی نزیک کەرتی غەزەی کردوەتەوە ئامانج.چەندین ڕۆکێت لە باشوری لوبنان ئاراستەی ئیسرائیلیەکان لە فەلەستین کرا.

وتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام: سەبارەت بە هەرەشەکانی دوژمن بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر غەزە، دەڵێین: هەر هێرشێکی زەمینی بۆ سەر هەر ناوچەیەک لە کەرتی غەزە، بە ئیرادی خودا، دەبێتە هەلێک بۆ زیادکردنی قوربانی و بە دیل گرتنی دوژمن، ئێمەش ئامادەین بە یارمەتی خودا وانەیەکی سەختیان پێ بدەین.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئیسرائیلیەکان، لە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ تا ئێستا زیاتر لە ١٦٠ ڕۆکێت لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی شار و شارۆچکەکانی یەهودی نشین کراوە.

بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە، ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی گەیشتووەتە ٧٨ کەس کە لە نێویاندا ١٨ منداڵ و ٨ ئافرەت هەیە. هەروەها زیاتر لە ٥٣٠ کەسیش برینداربوون.

عەبدولڕەحمان عزام فەرماندەیەکی مەیدانی لیواکانی ئەلقەسام لە هێرشێکی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر گەڕەکی دحدوح لە غەزە شەهید بوو.

لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر گەڕەکی جنینە لە ڕۆژهەڵاتی رەفەح، دوو فەلەستینی شەهید بوون.

گانتز، وەزیری بەرگری رژێمی ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕی بۆ گەڕانەوەی ٩ هەزار سەربازی یەدەکی ئەو رژێمە.

سەرچاوە عیبریەکان رایانگەیاند لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان تا ئێستا ١٦٩٨ مووشەک و ڕۆکێت لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل لە فەلەستین کراون.

سەرایا ئەلقودس لەگەڵ سەردانەکەی روڤین ریڤیلین سەرۆکی رژێمی زایۆنیستی بۆ شارۆچکەی سدیرۆت، چەندین ڕۆکێتی ئاراستەی ئەو شارۆچکەیە کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *