فەڵەستینیەک شەهید کرا و دەیانی دیکەش دەسبەسەر کران + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای رژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و دەیان فەلەستینیان دەستبەسەر کرد و کەسێکیشیان شەهید کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە)، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە سلواد، جنین، تولکەرەم و ئەلخەلیل لە کەرتی ڕۆژئاوا دەیان فەلەستینیان دەستبەسەر کرد.
بە پێی زانیاریەکان، لە هەندێ ناوچە پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و گەنجانی فەلەستینی ڕووی داوە.
“ئەلئەسیر” تایبەت بە کاروباری زیندانیانی فەلەستینی ڕایگەیاند کە ٣٧ فەلەستینی بە بیانووی بەشداریکردن لە ڕێوشوێنەکانی خۆڕاگری دژ بە سەربازان و دانیشتوانی ڕژێمی زایۆنیستی دەستبەسەر کراون.
فەلەستینییەک بەناوی “ڕەفیق ریاز غەنم” دوای برینداربوونی و دەستبەسەر کردنی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، له جنین و نابلوس شهڕ و پێکدادانی چهکداری ڕووی داوه و چهکدارانی فهلهستینی له کاتی هێرش بۆ سهر شاری “جبع” تهقهیان له سهربازانی زایۆنیستی کردووه.
شایانی باسە خۆڕاگری چەکداری لە کەرتی ڕۆژئاوا لەم دواییەدا چڕتر بووەتەوە و نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، فەرماندەی لیوای ناسراو بە “ئەلسامەرە”ی رژێمی زایۆنیستی لە نابلوسی کەرتی ڕۆژئاوا، بریندار بوو.
لێدوانەکان