هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا

چوارشەممە 6 ته‌مموز 2022 - 10:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=14639

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “ئیسرائیل هیوم”ی عیبری بە گێڕانەوە لە بەرپرسێكی ئیسرائیلی، یایر لاپید سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ خواستێكی بۆ دیدار لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا و نێوەندگیری لە نێوان ئەو هەردوو وڵاتدا نییە.

تا ئێستا هۆکاری سەرەکی هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دیاری نەکراوە، بەڵام ڕاگرتنی چالاکییەکانی دەزگای جولەکە لە ڕووسیا دەکرێت کاریگەری لەسەر ئەم هەڵوێستە هەبێت. ئەم بڕیارە کێشە بۆ پڕوپاگەندەی جولەکەکان لە ڕووسیا و ڕاکێشانی کۆچبەرانی ڕووسی بۆ فەلەستینی داگیرکراو دروست دەکات.

ئەم دەزگایە لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا رایگەیاند کە هەفتانە نزیکەی دوو هەزار کۆچبەری ئۆکراینی بۆ شارۆچکە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەگوازێتەوە. ژمارەی جولەکەکان لە ئۆکرانیا بە ٢٠٠ هەزار کەس دەخەمڵێندرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *