گرنگترین هەواڵەکانی ١٣١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی تەمموزی ٢٠٢٢

سێشەممە 5 ته‌مموز 2022 - 00:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=14588

هێزەکانی لیوای ١٧ی سوپای ئۆکرانیا بارهەڵگرێکی ئۆرالی سوپای ڕووسیایان لە میحوەری ئارخانێلسکی پارێزگای خێرسۆن، بە تەقەی تۆپخانەکان بە سوودوەرگرتن لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە تێکشکاند.

هێرشی موشەکی ئۆکرانیا بۆ سەر پارێزگای دۆنێتسک
سوپای ئۆکرانیا بە هێرشی موشەکی و تۆپخانەیی هێرشی کردە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای دۆنێتسک، لەوانە ناوچەکانی ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک و شارۆچکەی سنیژێن لە ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە. لە ئەنجامی یەکێک لەو هێرشانەدا، کارگەی دۆنپلاست لە ناوچەی کیێڤ لە ڕۆژئاوای دۆنێتسک تووشی ئاگرکەوتنەوەیەکی توند بوو.

هێزەکانی ئۆکرانیا چوونە ناو دوورگەی مارەوە
بەپێی لێدوانی کاپتن “ناتالیا خومەنیوک”، وتەبێژی فەرماندەیی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، هێزە دەریاییەکانی سوپای ئۆکرانیا چوونەتە ناو دوورگەی مار و ئاڵای ئۆکرانیایان لەسەر ئەم دوورگەیە بەرزکردۆتەوە.
دوورگەی مار ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گواستنەوەی دەریایی ئۆکرانیا لە دەریای ڕەشدا. بۆیە پێشبینی دەكرێت ڕووسیا بەدواداچوون بۆ جموجۆڵەكانی ئۆكرانیا لەم دوورگەیە و ئاوەكانی باكووری دەریای ڕەش بكات و هێرشی ئاسمانی ئەنجام بدات.

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا لە پارێزگای ڕۆستۆڤ
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی فۆڕپۆستی سوپای ڕووسیا بە هۆکارێکی نادیار لە ناوچە نیشتەجێبوونەکانی باکووری شاری تاگانرۆگ لە ڕۆژئاوای پارێزگای ڕۆستۆڤ کەوتە خوارەوە. ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا یەک بینای نیشتەجێبوون زیانی بەرکەوتووە.

دوایین دۆخی سەربازی ئۆکرانیا دوای ١٣١ ڕۆژی شەڕ

ڕووسیا تا ئێستا توانیویەتی نزیکەی ٩٨ هەزار و ٤٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە کە یەکسانە بە ١٦.٣%ی ڕووبەری ئۆکرانیا بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.

لە ئێستادا سوپای ڕووسیا ئامادەیی سەربازیی لە پارێزگاکانی لوهانسک، دۆنێتسک، خارکیڤ، زاپۆریژیا و خێرسۆن هەیە و بە شێوەی خوارەوە لە دەستبەسەرداگرتنیان سەرکەوتوو بووە:
پارێزگای لوهانسک: ٩٩.٨%
پارێزگای دۆنێتسک: ٢.٥٩%
پارێزگای خارکیڤ: ٤.٣٢%
پارێزگای زاپۆرۆژیا: ٧٤.٦%
پارێزگای خێرسۆن: ٩.٨٨%

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *