کوژرانی چەند ئەندامێکی حەشدی شەعبی لە دیالە

دووشەممە 4 ته‌مموز 2022 - 21:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=14580

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە گیان لەدەستدانی دوو ئەندامی ئەو رێکخراوە لە ڕوبەڕوبوونەوەکان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە هەواڵی دایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند کە ئەم دوو ئەندامەی لیوای ٦٢ی حەشد لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی شێروین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە شەهید بوون.

حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە ئەم قوربانییە گەورانە باشترین وەڵامە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت هێزەکانی حەشدی شەعبی و هەوڵەکانیان لە دژی تیرۆر بە کەم بزانن.

لە بەیاننامەیەکی جیادا ئەم ڕێکخراوە ئەوەشی خستەڕوو کە بە تەقەکردنی ڕاستەوخۆ لەو ئۆتۆمبێلەی کە تیرۆریستانی داعشی تێدا بووە، جموجۆڵەکانیان لە ناوچەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای دیالە ڕاگرتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *