هۆشداری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حزبوڵڵا بە تەلئەبیب

یەکشەممە 3 ته‌مموز 2022 - 18:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=14541

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان لە یاداشتێکدا جەختی کردەوە: پێویستە ڕژێمی داگیرکەر بزانێت کە بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی لوبنان ناتوانێت نەوت و غاز لە کێڵگەی کاریش دەربهێنێت.

نەزیە مەنسوور، مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان لە فراکسیۆنی “وەفا”ی سەر بە خۆڕاگری، فڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی خۆڕاگری (حزبوڵڵا) بەسەر کێڵگەی غازی کێشە لەسەری “کاریش” زۆر بە گرنگ زانی.

نەزیە مەنسوور ئاماژەی بەوەدا کە رژێمی زایۆنیستی دانی بەوەدا ناوە کە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە خۆڕاگری ئیسلامی (حزبوڵڵا) بە ئاسمانی کێڵگەی غازی کێشە لەسەردا فڕیون. ئەو رژێمە ڕایگه‌یاندووە که‌ به‌ بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و موشه‌کی ڕوو بۆ ئاسمان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م سێ فڕۆکه‌ بێفڕۆکه‌وانه‌ بووه‌ته‌وه‌ و خستوویه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئەم ئەندامەی پێشووی لوبنان زیادی کرد کە ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕێگری لە دەرهێنانی نەوت و غازی ناوچەیە کێشە لەسەرەکان لەلایەن دوژمنەوە (رژێمی زایۆنیستی) دەکات، تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێک بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و دیاریکردنی سنووری دەریایی لە نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو بکرێت و لەلایەن حکومەتی لوبنانەوە پەسەند بکرێت.

نەزیە مەنسوور جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە پەیامێکی ڕوونە کە پێویست بە شیکردنەوە و لێکدانەوەی ناکات و دەبێ ڕژێمی داگیرکەر و وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و ئەوانەی لە پشت ئەم ڕژێمەن بەتایبەتی حکومەتی ئەمریکا، دەبێ باش لەو پەیامە تێبگەن چونکە نە کەشتیی یۆنانی و نە کەشتیە جەنگییەکانی ئەمریکا و نە ناتۆ ناتوانن ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بکەن بۆ هەر دەستدرێژییەکی بۆ سەر مافەکانی نەوت و غازی لوبنان. یەک بژاردە لەبەردەم واشنتۆن هەیە، ئەویش قبووڵکردنی پێشنیاری ئەم دواییەی لوبنانە، بەپێچەوانەوە دۆخەکە بە ئاراستەیەکدا دەڕوات کە کۆتایییەکی خۆشی نابێت. ئێستا پرسیار ئەوەیە ئایا واشنتۆن و تەلئەبیب پەیامی ئەم سێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیان پێگەیشتووە یان نا؟

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *