هێزەکانی ڕووسیا چوونە ناو شاری گرنگی لیسیچانسک + نەخشەی مەیدانی

شەممە 2 ته‌مموز 2022 - 22:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=14499

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی لوهانسک لەگەڵ پێشڕەوی لە پارێزگای لوهانسک و کۆنتڕۆڵکردنی چەندین ناوچە، چوونە ناو شاری گرنگی لیسیچانسک.

لە باشووری لیسیچانسک، دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەی ڤۆچۆیاریۆکا لەلایەن ڕووسیاوە و دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی پاڵاوگەی لیسیچانسک، پێشڕەوییەکە بەرەو باشووری بێلۆگۆریوکا بەردەوام بوو. هەروەها کارگەی جەلاتین و پلاستیک کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا. بۆیە بەهۆی ئەو پێشڕەوییانەی کە ئەنجامدراون، هێزەکانی ئۆکرانیا کە لە شاری لیسیچانسک ماونەتەوە، تا رادەیەکی زۆر گەمارۆ دران.

لە باکووری شاری لیسیچانسک، هێزەکانی ڕووسیا لە کێوماڵکردنی پریولیا و شیپیلیوکا و نۆڤادرۆخێسک سەرکەوتوو بوون، و بۆ ئەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ژێر فشاری زیاتردا بن بۆ کشانەوە لە شاری لیسیچانسک، لە باکوورەوە چوونە ناو ئەم شارەدا. بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە هێزەکانی لوهانسک بڵاویکردووەتەوە، ناوچەکانی باکووری شارەکە تا بینای کلۆساک کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیاوە.

کلۆساک لە لیسیچانسک

لە ئێستادا هێزەکانی ڕووسیا لە دوو خاڵی سەرەکی لە بەرەی بیلۆگوریکا و مالۆریازانتس لە هەوڵی تەواوکردنی گەمارۆدانی لیسیچانسکدان. هەرچەندە وا دیارە زۆربەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری لیسیچانسک کشاونەتەوە، بەڵام ئەو هێزانە لە مالۆریازانتسۆ تا کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئۆکرانیا کە لە لیسیچانسک ماونەتەوە، لەم ناوچەیەدا بەرگری دەکەن.

میحوەرە سەرەکییەکانی ڕووسیا بۆ تەواوکردنی گەمارۆی لیسیچانسک

هەر وەک لە هەواڵەکانی پێشوو ئاماژەمان پێدا، لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک لە لایەن ڕووسیاوە، ورەی ھێزەکانی ئۆکرانیا بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی لە پارێزگای لوهانسک کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆکرانیا ماونەتەوە بە شێوەیەکی کردەیی نامێنێت و پێدەچێت شاهیدی شکستی خێراتر و پاشەکشەی زیاتری ئەو هێزانە تا هێڵی باخموت-سلاڤیانسک- کراماتۆرسک بین؛ پێشڕەوییەکانی ئەم هەفتەی ڕووسیاش ئەوەی سەلماند. دوای کۆنترۆڵکردنی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک، شیرازەی هێزەکانی ئۆکرانیا لەم ناوچەیەدا تێکچوو و لەبەرامبەردا ناوچەی زیاتر لەلایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کران. بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاری لیسیچانك له‌ لایه‌ن رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت و حكومه‌تی ئۆكرانیاش به‌ ته‌واوی كۆنترۆڵی پارێزگای لوهانسك له‌ده‌ست بدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *