گرنگترین هەواڵەکانی ١٢۸مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ۱ی تەمموزی ٢٠٢٢

هه‌ینی 1 ته‌مموز 2022 - 21:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=14461

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە سێ مووشەکی ئیسکاندەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای خارکیڤ، و بە حەوت مووشەکی دیکەش سەنگەرەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری میکۆلایڤ لە باشووری ئۆکرانیا کردە ئامانج.
تا ئێستا وردەکاریی ئەم هێرشانە دیاری نەکراوە.

بەپێی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە کۆتا ڕۆژی کۆبوونەوەی ناتۆ لە مەدرید، یارمەتییە سەربازییە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لە شێوەی ١٤هەمین پاکێجی سەربازی پێکهاتووە لە: ٦٠٠ تانک، ٥٠٠ سیستەمی تۆپخانەیی، ٦٠٠ هەزار هاوەن و تۆپ و ١٤٠ هەزار مووشەکی دژە تانک بە بەهای ٨٠٠ ملیۆن دۆلار.
بایدن هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێكی له‌ ٥٠ وڵات بۆ بەخشینی چه‌كی نوێ به‌ ئۆكرانیا كۆكردووه‌ته‌وه‌.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕوسیا بە چەند مووشەکێکی کروز هێرشی کردە سەر خاڵەکانی سێرگیوکا لە باشوری ئۆدێسا. بەپێی سەرچاوە ئۆکراینییەکان، ئەم هێرشە بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم ٢٠ کەس و برینداربوونی ٣٨ کەسی دیکە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *