گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هه‌ینی 1 ته‌مموز 2022 - 00:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=14429

هێزەکانی ئۆکرانیا بە کەڵک وەرگرتن لە کوادکۆپتەر، چاودێری جموجۆڵی سەربازانی ڕووسیایان کردەوە و دوای چاودێری ورد، هێرشێکی تۆپخانەیان بۆ سەر بنکەکەیان لە سنووری پرودیانکا- دیمێنتیوکا لە پارێزگای خارکیڤ ئەنجام دا.
بە لەبەرچاوگرتنی هێرشی وردی سوپای ئۆکرانیا، ئەگەری زیانی گیانی سوپای ڕووسیا لەم هێرشەدا چاوەڕوان کراو دەبێت.

کۆماری چیک بەنیازە لانیکەم دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی BIVOJ بدات بە ئۆکرانیا. ماوەیەک لەمەوبەر هەندێک لە سەربازانی ئۆکرانیا مەشق و ڕاهێنانی پێویستیان بۆ بەکارهێنانی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە وەرگرتووە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “BIVOJ” مەودای کارکردنی ٥٥ کیلۆمەتر و ماوەی فڕینی ٦ کاتژمێرە. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کێشی ٢٥ کیلۆگرامە و درێژی باڵەکانی ٣.٣ مەترە.

بە وتەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ناتۆ لە مەدرید، ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی داهاتووی ڕووسیا هێزی نوێ دەنێرێتە ئەڵمانیا و ئیتالیا.
دوای ئەم بڕیارە، ئەمریکا ٦٢٥ سەرباز بۆ بنکەی هێزی ئاسمانی رامشتاین (گەورەترین بنکەی ئەمریکا لە ئەڵمانیا) و ژمارەیەک سەربازی دیکەش بۆ ئیتالیا دەنێرێت. هەروەها ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە ڕۆمانیا و وڵاتانی ناوچەی باڵتیک بە ناردنی پێنج هەزار سەرباز بۆ ڕۆمانیا بەهێزتر دەکرێت. هەروەها جێگیرکردنی سەربازانی ئەمریکا لە پۆڵەندا بۆ یەکەمجار بۆ جێگیرکردنی هەمیشەیی دەگۆڕێت.
هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی هه‌ندێك له‌ میدیاكانی رۆژئاوا، له‌ رۆژانی داهاتوودا دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئێف-٣٥ی ئه‌مریكی له‌ به‌ریتانیا جێگیر ده‌بن و ژماره‌ی کەشتییە جەنگییەکانی ئه‌مریكی له‌ ئیسپانیا له‌ ٤ كه‌شتییه‌وه‌ بۆ ٦ کەشتی زیاد ده‌بێت.
دوای شەڕی ئۆکرانیا، ئەمریکا ٢٠ هەزار سەربازی نوێی بۆ وڵاتانی ئەوروپا ناردووە، بەمەش ژمارەی سەربازەکانی ئەو وڵاتە لە ئەوروپا گەیشتە ١٠٠ هەزار سەرباز.

ناکۆکی سوپای ئۆکرانیا لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان؛ لێرە ئەفغانستان نییە!
بەشێک لە هێزە سەربازییەکان و ئۆپەراتۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئۆکرانیا ناکۆکن لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی MQ-1C Grey Eagle چونکە ئۆپەراتۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا پێیان وایە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە ئاسانی لەلایەن بەرگری ئاسمانی سەربازی ڕووسیاوە دەخرێنە خوارەوە، و بەکارهێنانی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە گرانبەهایانە لە ئۆکرانیا بەهۆی بەرگری ئاسمانی بەهێزی دوژمن زۆر مەترسیدارن. ئۆکراینییەکان دەڵێن لێرە ئەفغانستان نییە کە بتوانرێت ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە ئاسانی بەکار بهێندرێت.
بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆکرانیا نیگەرانن لە تێکشکاندنی فڕۆکەکانی MQ-1Cی لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی ڕووسیاوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە مووشەکی Hellfire تەیار کراوە و دەتوانێت لە دووری پێنج مایلدا هێرش بکاتە سەر ئامانجەکانی.
مەودای مووشەکەکانی هێلفایەر زۆر کورتترە لە مەودای فڕۆکە بێفڕۆکەوانە پێشکەوتووەکانی ئینتحاری سویچ بلید کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سوپای ئۆکرانیا دابینکراوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​سوپای ئۆکرانیا پێیان باشە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سویچ بلید بۆ هێرشکردنە سەر سوپای ڕووسیا بەکاربهێنن.

سەرۆکی ئەندەنوسیا پەیامی نهێنی زێلێنسکی گەیاندە پوتین
ئەمڕۆ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتین، سەرۆکی ئەندەنوسیا جۆکۆ ویدۆدۆ ڕایگەیاند کە نامەیەکی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گەیاندۆتە هاوتا ڕووسییەکەی.
پوتین هەروەها لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی ئەندەنوسیا رایگەیاند؛
لەم دواییانەدا پرسی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا مشتومڕی گەرمی لەسەر بووە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا قەبارەی گەنمی ئۆکرانیا ٦ ملیۆن تۆنە و بە پێی داتاکانی ئێمە نزیکەی ٥ ملیۆن تۆنە. ئەگەر قەبارەی بەرهەمهێنان لە جیهاندا بە ٨٠٠ ملیۆن تۆن لەبەرچاو بگرین، بۆمان دەردەکەوێت کە بڕێکی لەو شێوەیە کاریگەریی جددی لەسەر بازاڕەکانی جیهان نییە. نزیکەی ٢.٥%ی قەبارەی جیهانییە و ٠.٥%ی ئەو خۆراکانەیە کە لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت.
ئێمە ڕێگری لە هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا ناکەین. بەرپرسانی سەربازی ئۆکرانیا مینیان لەسەر ڕێڕەوەکانی بەندەرەکانیان داناوە و کەسیش ڕێگری لە پاککردنەوەی مینەکان و هاتوچۆی کەشتییەکان ناکات. ئێمە گەرەنتی پاراستنی ئەمنیەتی دەکەین. جگە لەوەش بژاردەی دیکەی هەناردەکردن لە ڕێگەی ڕۆمانیا و بەدرێژایی دەریای ڕەش، پۆڵەندا، بێلاڕووس هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *