گوشاری تاڵیبان بۆ سەر ئاوارەکانی شەڕ لە بەلخ

پێنجشەممە 30 حوزه‌یران 2022 - 20:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=14416

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تاڵیبان سەدان خێزانی ئاوارەی شەڕ و وشکەساڵی ناچار بە جێهێشتنی پارێزگای بەلخ کرد.

چەکدارانی تاڵیبان فەرمانی گواستنەوەی زۆرەملێی ٦٠٠ بنەماڵەی ئاوارەی کەمپی (unit Camp) لە شارۆچکەی دێهدادی دەرکرد. سەرەڕای خراپی بارودۆخی ژیان و گوزەرانی ئاوارەکانی کەمپی یونیت، تاڵیبان بۆ خێراکردنی پروسەی گواستنەوەیان، هاوکاریی ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی بۆ ئەو کەسانە ڕاگرت.

کەمپی یونیت دەکەوێتە شاری دێهدادی پارێزگای بەلخ و زیاتر لە ٦٠٠ بنەماڵەی ئاوارە لە پارێزگاکانی سەرپوڵ، جوزجان، فاریاب و بەغلان تێدا نیشتەجێن.

دوای کۆنترۆڵکردنی ئەنفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، چەکدارانی تاڵیبان بۆ پشتیوانی لە لایەنگران و هۆزە هاوپەیمانەکانیان، ژمارەیەک فەرمانیان وەک گواستنەوەی زۆرەملێ، دەستبەسەرداگرتنی زەوی و موڵک و ماڵ و.. لە پارێزگاکانی سەرپوڵ، دایکوندی، بەغلان، پەنجشیر و غەزنی دەرکردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *