گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

چوارشەممە 29 حوزه‌یران 2022 - 00:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=14220

زێلێنسکی هەڕەشەی لێدانی سەربازی لە ترانس‌نیستریا کرد
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی مۆڵدۆڤا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، هەڕەشەی لە کۆماری خۆبەڕێوەبەریی ترانس‌نیستریا لە ڕۆژهەڵاتی مۆڵدۆڤا کرد. زێلێنسکی هەر هێرشێکی ترانس‌نیستریا بۆ سەر ئۆکرانیا بە هەڵەیەکی جیهانی ناوبرد.

شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا شەش مووشەکی ئاراستەی پێگەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای خارکیڤ و دوو مووشەکی ئاراستەی شاری سلاڤیانسک لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک کرد.
سەرچاوە ناوخۆییەکان هەروەها پشتڕاستیان کردۆتەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار موشەک لە شاری میکۆلایڤ لە باشووری ئۆکرانیا کەوتوونەتە خوارەوە.

لیوای ٩٥ی سوپای ئۆکرانیا بە مووشەکێکی مارتلێت هێرشی کردە سەر هەلیکۆپتەڕێکی کا-٥٢ی ڕووسی لە پارێزگای خارکیڤ.
ئەمە یەکەم ڤیدیۆی دیکۆمێنتارییە لە بەکارهێنانی مووشەکی مارتلێت لە دژی هەلیکۆپتەرەکانی کا-٥٢ی ڕووسیا لەلایەن سوپای ئۆکرانیا.

سوپای ڕووسیا ئێوارەی ٢٧ی حوزەیران مووشەکێکی ئاراستەی مۆڵێکی بازرگانی لە شاری کرمانچوک لە پارێزگای پۆلتاڤا کرد.
بەپێی ئامارەکانی بەرپرسانی ئۆکرانیا، تا ئێستا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٩ کەسیش برینداربوون و ٣٦ کەسیش بێسەروشوێنن.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا رایگەیاند کە مووشەکەکانی ڕووسیا لە شاری کرمانچوک بەر شوێنی هوڵگرتنی چەک و تەقەمەنی کەوتووە کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە نێردراون.
هەروەها کامێراکانی چاودێری لە پارکێکی یاریکردن لە نزیک کارگەکە (سێگۆشەی زەرد) وێنەی مووشەکەکانی ڕووسیایان گرتووە کە بەر کارگەیەکی لە دەوروبەری مۆڵەکە دەکەون. (ڤیدیۆكه)
بەگشتی دوو مووشەک بەر ناوچەکە کەوتووە، یەکێکیان بەر کارگەیەک (چوارگۆشەی شین) کەوتووە و دەوترێت یەکێکی دیکەش بەر مۆڵەکە کەوتووە (چوارگۆشەی سوور). بەڵام وەزارەتی بەرگری روسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە مووشەکەکان بەر کۆمەڵگەی پیشەسازی کەوتوون و دواتر ئاگرەکە بۆ ناوەندە بازرگانییەکان بڵاوبووەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *