ڤیدیۆی سەبازێکی ئیسرائیلی لە زیندانەکانی ئەلقەسام بڵاوکرایەوە

چوارشەممە 29 حوزه‌یران 2022 - 00:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=14214

کەتیبەکانی ئەلقەسام ڤیدیۆی هیشام سەید سەربازێکی رژێمی زایۆنیستی بڵاوکردەوە کە لەلایەن ئەو هێزانەوە بەدیل گیراوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازیی حەماس، پێشتریش هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی ئەم دیلە ئیسرائیلیەی بڵاو کردبووەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئەلقەسام ڤیدیۆی سەربازێکی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە لەسەر جێگایەک لە ناو زیندانەکانی کەتیبەکانی ئەلقەسام پاڵکەوتووە و ئۆکسجین وەردەگرێت.

ساڵانێکە کاربەدەستانی ئیسرائیلی هەموو هەواڵێکیان لەسەر دیل گرتنی سەربازەکانیان لە لایەن خۆڕاگری فەلەستینیەوە ڕەت کردووەتەوە.

قودس پرێس نووسیویەتی دوای کەمتەرخەمی سەرانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەوڵی ئەم ڕژێمە بۆ هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی کە ئەلقەسام تەنیا لاشەی گولدن و شاوول ی هەیە، بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە تەواوی لێدوانەکانی ئەو رژێمەی بە درۆ خستەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *